ڕۆڵی پێگه‌ هه‌واڵییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ڕووماڵكردنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان: توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه‌ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ پێگه‌ی (ئه‌لجه‌زیره‌، CNN، France24)به‌نموونه‌

دور المواقع الإخبارية العالمية في تغطية القضايا المتعلقة بإقليم كوردستان: دراسة تحليلية لكل موقع من مواقع (الجزيرة ، سي إن إن ، فرانس 24) كنموذج

المؤلفون

  • باران محه‌ممه‌د عه‌بدوڵلا بەشی ڕاگه‌یاندن، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عێراق
  • حەبیب مال لله ئیبراهیم پەیمانگای زانستى ڕاگەیاندن، زانكۆی ڕوربۆخوم، ئەڵمانیا

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10523

الكلمات المفتاحية:

پێگەی هەواڵی، پێگەی نێودەوڵەتی، ڕووماڵ، مواقع الإخباری، مواقع الدولي، التغطية

الملخص

 تبحث هذه الدراسة في دور المواقع الاخبارية العالمية لتوضيح مستوى تغطية المواقع الاخبارية العالمية للقضايا المتعلقة باقليم كوردستان وكيف تغطي القضايا الايجابية والسلبية التي تحدث في اقليم كوردستان ونقلها الى السياق الدولي. من أجل تعريف إقليم كوردستان على العالم الخارجي والعمل على القضايا الوطنية لإقليم كوردستان على المستوى العالمي. الاهتمام بقضايا إقليم كوردستان على المستوى الدولي هو أمر مهم لأن بعض القضايا والأحداث المتعلقة بإقليم كوردستان تحتاج إلى معالجة على المستوى العالمي ، وتحتاج إلى الاعتراف بها في العالم الخارجي. المشاكل والقضايا التي تحتاج لمعالجتها.

الهدف من هذه الدراسة هو التعرف على كمية ونوعية تغطية المواقع الإخبارية العالمية للقضايا المتعلقة بإقليم كوردستان. لبيان مدى الأهمية التي أولتها هذه المواقع لتغطية وإبراز الأحداث والقضايا التي تحدث في إقليم كوردستان حسب أجندتها والاعتماد على الدول والجهات التي تمتلكها.

  أظهرت نتائج هذه الدراسة أن المواقع الإخبارية الدولية أولت درجات متفاوتة من الاهتمام لتغطية القضايا المتعلقة بإقليم كوردستان. إن تغطية القضايا المتعلقة بإقليم كوردستان على مستوى جيد ونوقشت القضايا الأمنية لإقليم كوردستان في المواقع الإخبارية.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لە ڕۆڵی پێگە هەواڵییە نێودەوڵەتییەكان دەكۆڵێتەوە بۆ دەرخستنی ئاستی ڕوماڵی پێگە هەواڵییە نێودەوڵەتییەكان بۆ پرسەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و شێوازی ڕووماڵكردنیان بۆ ئەو بابەتە ئەرێنی و نەرێنیانەی كە لە چوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا ڕوودەدەن، گواستنەوەیان بۆ چوارچێوەی نێودەوڵەتی. لەپێناو ناساندنی هەرێمی كوردستان بە دونیای دەرەوە و كاركردن لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی جیهانی. بایەخدان بە پرسەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بابەتێكی گرنگ و پڕ بایەخە چونكە بەشێك لە پرس و ڕووداوەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان پێویستیان بەهەڵوەستە لەسەركردنە لە ئاستی جیهانی، پێویستیان بە ناساندنە لە دونیای دەرەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی بەهێز و خاوەن پێگەی جیهانی ڕۆڵی ئەرێنی بگێرن لەچارەسەركردنی بەشێك لەو كێشە و پرسانەی پێویستیان بە چارەسەرە.

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئاشنابوونە بە چەندیەتی و چۆنیەتی ڕووماڵی پێگە هەواڵییە نێودەوڵەتییەكان بۆ پرس و بابەتە تایبەتەكان بە هەرێمی كوردستان. دەرخستنی ئەوەی ئەم پێگانە بەپێی ئەجێندا و پشت بەستنیان بەو وڵات و لایەنانەی كە خاوەنداریەتیان دەكەن چەندە گرنگیان داوە بە ڕووماڵكردن و تیشك خستنەسەر ئەو ڕووداو و بابەتانەی لە هەرێمی كوردستاندا ڕوودەدەن.

 دەرئەنجامەكانی ئەم توێژینەویە دەریخستوە كە پێگە هەواڵییە نێودەوڵەتییەكان بەپلەی جۆراوجۆر گرنگیان داوە بە ڕووماڵكردنی پرسەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان، هەر پێگەیەك بە ڕێژەیەك كاریانكردووە لەسەر ڕووماڵكردنی بابەتێك و پرسێك بەپێی ئاستی بایەخی ئەو پرسە بۆ ئەو دەزگایە و ئەو پێگەیە. ڕووماڵكردنی پرسی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە و بەگرنگەوە پرسی ئەمنی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە پێگە هەواڵییەكاندا خراونەتە بەرباس.

المراجع

-ئازاد عبدالعزیز محمد، ئاراسته‌كانی ده‌سته‌بژێری میدیای سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كوردییه‌كان به‌ ئیتیكی پیشه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان، تێزی دكتۆرا، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، كۆلێژی ئاداب، به‌شی ڕاگه‌یاندن، 2022.

-أحمد صالح عبدالقادر, دور المواقع الاخبارية الالكترونية في تدعيم عملية الاصلاح السياسي, رسالة ماجستير, جامعة الشرق الأوسط, كلية الاعلام, قسم الاعلام, 2014.

-احمد عبدالحسين ثانى السوداني, صناعة الأخبار في المواقع الإلكترونية للمحطات الإذاعية, رسالة ماجستير, جامعة بغداد, كلية الإعلام, قسم الصحافة و الإذاعية و التلفزيونية, 2010.

-حیدر محمود محسن على الخداجى، التغطية الإخبارية للشأن السياسي العراقي في قناة أبوظبى الفضائية، رسالة ماجستير غير منشورة، كلية إعلام، قسم الصحافة إذاعية و التلفزيونية، جامعة بغداد، 2006.

-صهيب محمود علي الفلاحي, التغطية الاخبارية لمواقعي الجزيرة و ال BBC العربیة لمعركتي الفلوجة عام 2004, رسالة ماجستير, جامعة الشرق الاوسط, كلية الاعلام, 2011.

-نهي عاطف العبد, الإعلام الدولي, الدار العربية للنشر و التوزيع, القاهرة, 2009.

-وسام فاضل راضي, الاعلام الاذاعي و التلفزيون الدولي (مفاهيم, الوسائل, المقاصد) دار و مكتبة عدنان, بغداد, 2013.

- Press book france24, guide book, http://tifeagle.com/pdf/press_book_f24.pdf

-Liberate, Egalite, Actualite, une ohane du groupe, October 2021, p21

منشور

2024-03-31

كيفية الاقتباس

عه‌بدوڵلا ب. م. ., & ئیبراهیم ح. م. ل. . (2024). ڕۆڵی پێگه‌ هه‌واڵییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ڕووماڵكردنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان: توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه‌ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ پێگه‌ی (ئه‌لجه‌زیره‌، CNN، France24)به‌نموونه‌: دور المواقع الإخبارية العالمية في تغطية القضايا المتعلقة بإقليم كوردستان: دراسة تحليلية لكل موقع من مواقع (الجزيرة ، سي إن إن ، فرانس 24) كنموذج. مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 9(1), 319-336. https://doi.org/10.32410/huj-10523

المؤلفات المشابهة

1-10 من 52

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.