شیکردنەوەی پشتێنەی کاریگەر (Effect Zone) بۆ خزمەتگوزاری فێرکاری لە شاری دەربەندیخان بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢

تحليل نطاق التاثیر للخدمات التعليمية في مدینة دربنديخان لعام 2022 – 2021))

المؤلفون

  • فاتح اكرم علی بەشی جوگرافیا، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • بەیان حسین علی بەشی جوگرافیا، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10438

الكلمات المفتاحية:

خزمەتگوزاری فێرکاری، پشتێنەی کاریگەر، دەربەندیخان، شار، پێگەشتن، الخدمات التعلیمیة، نطاق التاثیر، دربندیخان، مدینة، سهولة الوصول

الملخص

تعد الخدمات التعلیمیە من احد المستلزمات الرئیسیە لسكان المدن، لانها مرتبطة بالقدرات الفردية ، هذا یعنی ان وجود هذە الخدمات تؤدی الی احیاء و تطویر سکان المدينة من الناحیة المادية و المعنوية ، و ایضا مقیاس لتقیم المجتمع من ناحية التقدم الحضاري. ان توزیع الخدمات التعلیمیة بشکل متوازن و زیادة عددها فی مدينة دربندیخان یساعد (اطفال الروضة و طلاب المدارس) فی الوصول الی الاماکن التدريسية، مشكلة الدراسة هي توزيع الخدمات بشكل عدم التوازن و قلة المؤسسات  التعليمية في مدينة دربنديخان، و هذا ادی الی کبر مساحة  مناطق التي لا تتواجد فيها الخدمات التعليمية، الهدف من هذا البحث هو تحدید الموقع الجغرافي للخدمات التعلیمیة فی مدینة دربندیخان حتی تصبح أساسًا لتحدید نطاق التاثير لە، و من ثم تقییم  الخدمات التعليمية في المدینة حسب مقیاس البعد المکانی لمراحل الدراسية المختلفة لکی نتعرف علی حجم مساحة المناطق التی وصلت الیها هذە الخدمات، و ای جزء من المدینە تشمل هذە الخدمات، و من ثم التعرف علی الاماکن و مساحتها التی لا تشمل على هذە الخدمات. و اعتمد هذا البحث علی المنهج (استقرائی) و الوصفي و التحلیلی للوصول الى الهدف، و من اهم النتائج التی توصلت الیها البحث هو عدم التوازن و قلة المؤسسات  التعليمية فی بعض المراحل الدراسیة، خاصة فی مراحل الروضة و الاعدادات المهنیة، و هذا ادی الی کبر مساحة  مناطق التي لا تتواجد فيها الخدمات التعليمية ولا تلبي احتیاجات بعض حی سکنی.

 

 

پوختە

خزمەتگوزاری فێرکاری یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتوانی شار، چونکە خزمەتگوزارییەکە بەستراوەتەوە بە بە تواناکانی تاکە کەسەوە واتە بەبوونی ئەم خزمەتگوزارییە لەشاردا تواناکانی دانیشتوانەکەی لەڕووی مادی و مەعنەوییەوە دەبوژێنێتەوە، هەروەها پێوەرێکیشە بۆ هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگە لەڕووی پێشکەوتنەوە، دابەشبوونی خزمەتگوزاری فێرکاری بەشێوەیەکی هاوسەنگ و زیادکردنی ژمارەکەی لە شاری دەربەندیخاندا یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ گەیشتنی (منداڵی باخچە و قوتابی و خوێندکار) بۆ شوێنی خزمەتگوزارییەکە، کێشەی توێژینەوەکە بریتییە لە ناهاوسەنگی لەدابەشبوونی خزمەتگوزارییەکە و کەمی ژمارەی هەندێک لە دامەزراوە فێرکارییەکان لەشاری دەربەندیخان، ئەمەش وای کردووە ڕووبەری بێبەش لە پشتێنەی کاریگەر بۆ خزمەتگوزاری فێرکاری زۆر بێت،  ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی شوێنی جوگرافی خزمەتگوزاری فێرکارییە لە شاری دەربەندیخان هەتا ببێتە بنەمایەک بۆ دەستنیشانکردنی پشتێنەی کاریگەر بۆی و پاشان هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزاری فێرکاری لە شارەکەدا بە پێی پێوەری دووری بۆ قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن تا بزانرێت سنوری ڕووبەری خزمەتکراو لە شارەکە چەندێکە چی بەشێکی شارەکە دەگرێتەوە و پاشان ئەو شوێنانەش کوێیەو ڕووبەریان چەندە کە خزمەتگوزارییەکە نایانگرێتەوە و لێی بێبەشن، لەم توێژینەوەدا بۆ گەیشتن بە ئامانج پشت بەستراوە بە ڕێبازی بەدواگەڕان (استقرائی) و هەروەها وەسفی و شیکاری، لەگرنگترین ئەو دەرئەنجامانەی لەم توێژینەوەدا پێی گەیشتووین ئەوەیە ناهاوسەنگی و کەمی ژمارەی دامەزراوە فێرکارییەکان لە هەندێ قۆناغەکانی خوێندندا بەتایبەتی قۆناغی باخچەی منداڵان و ئامادەیی پیشەیی وای کردووە ڕووبەری بێبەش لە پشتێنەی کاریگەر بۆ خزمەتگوزاری فێرکاری زۆر بێت بەشی پێداویستییەکانی هەندێك گەڕەک لە شارەکەدا نەکات.

المراجع

سەرچاوەکان بەزمانی کوردی:

یەکەم: کتێب

عومەر، عەبدوڵڵا عامر، (1999)، بەرزی و نزمی ڕووی زەوى هەرێمى کوردستان، جیۆگرافیای هەرێمی کوردستانى عێراق، کتێبی سەنتەری برایەتى(3)، چاپی دووەم، چاپخانەی وەزارەتى پەروەردە، هەولێر.

محمد امین، هاوڕێ یاسین، (2011)، لێکۆڵینەوەیەک لەجوگرافیای هەرێمى کوردستانی عێراق، چاپی یەکەم، بەبێ ناوی چاپخانە، سلێمانى .

مصطفی، فاطمە قادر، (2020)، جوگرافیای خزمەتگوزاری، چاپی یەکەم، چاپخانەى جەنگەڵ.

دووەم: چاپەمەنی و نوسراوە حکومییەکان

حکومەتی هەرێمى کوردستان، وەزارەتی پلان دانان، بەڕێوەبەرایەتى ئاماری سلێمانى، بەشی GIS، 2021 .

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانى، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان، هۆبەی ئامار، داتای بڵاونەکراوە، 2021 - 2022.

حکومەتی هەرێمى کوردستان،وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، بەڕێوەبەرایەتى ئاماری سلێمانى، ژمارەی پێشبینیکراوی دانیشتوانى پارێزگای سلێمانى و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانى ڕاپەڕین و گەرمیان بەپێی ناحیە و قەزا بۆ ساڵی 2021 - 2030.

لیژنەیەکی تایبەت لەوەزارەتی پەروەردە، سیستەمى قوتابخانە بنەڕەتییەکان، هەولێر، 2009.

لیژنەیەکی تایبەت لەوەزارەتی پەروەردە، سیستەمى خوێندنگە ئامادەییەکان، هەولێر، 2009.

سێیەم: ئەتڵەس

حداد، هاشم یاسین و سردار محمد عبدالرحمن، ئەتڵەسی هەرێمی کوردستانی عێراق – عێراق و جیهان ، چاپی یەکەم، چاپخانەی الادیب، 2009.

سەرچاوەکان بەزمانی عەرەبی:

یەکەم: کتێب

صفر، زین العابدین علی،(2015)، تخطیط المدن (أسس ومفاهیم وتطبیقات)، دار الوضاح للنشر – عمان/ الاردن.

الهیتی، مازن عبدالرحمن، (2013)، جغرافیة الخدمات اسس والمفاهیم، الطبعة الاولی، مکتبة المجتمع العربی للنشر والتوزیع، عمان، الاردن.

دووەم: گۆڤارە ئەکادیمییەکان:

حسین، بیان علی، (2019)، تحدید نطاق تاثیر المراکز الصحیة فی مدینة السلیمانیة عام2018 باستخدام نظم المعلومات الجغرافية، مجلة(زانکۆی سلێمانی) القسم B للدراسات الانسانیة، العدد 59، کانون الثانی.

سێیەم: نامە و تێزە زانکۆییەکان :

سليم، هيوا صادق،(2012)، التحليل الجغرافي لكفاءة المكانى للخدمات التعليمية في مدينة اربيل، اطروحة دكتوراه، غيرة منشورة، کلیة اداب، جامعة صلاح الدين، قسم الجغرافية،

عبدالرحمن، ریدار نبیل، (2014)، التحليل المكاني والوظیفی للخدمات الصحیة فی محافضە دهوک، رسالة ماجيستير، غيرة منشورة، فاكلتي علوم الانسانية، جامعة دهوك، سكول الاداب ، قسم الجغرافية.

وهاب، سروە دشتی، (2020)، الامکانیات الجغرافیة للتنمیة السیاحیة المستدیمة في محافظة حلبجة، اطروحة دکتورا، غیرة منشورة، كلية آداب، جامعة صلاح الدین، اربیل.

سەردانی مەیدانی:

سەردانی مەیدانی توێژەر بۆ ناوچەی توێژینەوە بەمەبەستی دۆزینەوەى شوێنجێی گەردوونی دامەزراوە فێرکارییەکان لە بەرواری 2021/11/2 و 2022/2/24-23.

پرۆگرامی کۆمپیوتەری:

Arc map Arc GIS 10.5.

منشور

2022-12-30

كيفية الاقتباس

علی ف. ا., & علی ب. ح. (2022). شیکردنەوەی پشتێنەی کاریگەر (Effect Zone) بۆ خزمەتگوزاری فێرکاری لە شاری دەربەندیخان بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢: تحليل نطاق التاثیر للخدمات التعليمية في مدینة دربنديخان لعام 2022 – 2021)). مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 7(4), 169-190. https://doi.org/10.32410/huj-10438

المؤلفات المشابهة

1-10 من 164

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.