دابەشبوونى ژینگەیی دانیشتوانى قەزاى دەربەندیخان لەماوەی ساڵانى (١٩٧٧-٢٠٢٠)

المؤلفون

  • ئاودێر لوقمان ئەنوەر بەشی جوگرافیا، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • جەزا تۆفیق تالیب بەشی جوگرافیا، کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆى سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10381

الكلمات المفتاحية:

دابەشبوون، ژینگە، دەربەندیخان، دانیشتوان

الملخص

پوختە

ئەم توێژینەوەیە کە دەربارەى دابەشبوونى ژینگەیی دانیشتوانى قەزاى دەربەندیخانە، هەڵگرتەى تایبەتمەندییەکى جیۆگرافی تەواوە و دابەشبوونى ژینگەیی بۆ دانیشتوانى ناوچەى توێژینەوەکەيش تەنها ئاماژەیەك نییە بۆ فاکتەرێکى پشت ئەم دابەشبوونە، بەڵکو لەڕێى ئەم توێژینەوەیەوە  ئاشناى تەواوى ئەو فاکتەرانە دەبین کە کاردەکەنەسەر دابەشبوونى دانیشتوانى ناوچەى توێژینەوەکە. 

وە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتی بووە لە: پیشاندانى گۆڕانکاریە ژینگەییەکانى دانیشتوانى ناوچەى توێژینەوەکە، لەماوەى ساڵەکانى توێژینەوەکەدا( ١٩٧٧- ٢٠٢٠)، هەرچی تایبەتیشە بە ڕێبازی توێژینەوەكەوە ئەوا پشت بەستراوە بەبەكارهێنانی ڕێبازی (وەسفی شیكاریی و مێژوویی). وه گرنگترین دەرئەنجامیش كە توێژینەوەكە پێی گەیشتووە، بریتی بووە لەوەی كە لەوەی بەپێی گرنگی سەنتەرەكان  و ساڵەكانی توێژینەوەكە لێك نەچوونێكی زۆری هەست پێدەكرێت لەم دابەشبوونە ژینگەییەدا، بەجۆرێک لەڕێى ئەم توێژینەوەیەوە، دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە زۆرینەى دانیشتوانى قەزاکە لاى باکورى قەزاکە کۆبونەتەوە، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی گەورەترین یەکەى شارنشینى لەخۆدەگرێت کە ناحیەى سەنتەرە، بەجۆرێک لەساڵى (١٩٧٧)دا دانیشتوانى ژمارەی شارنشینى بریتى بووە لە(٩٤٦٠کەس) واتا (39.7%)ی كۆی دانیشتوانی قەزاكە، لەکاتێکدا ئەم ژمارەیە لەساڵی(2020)دا بەرزبوەتەوە بۆ( ٥٣٥٦٤کەس) كە هاوتایە بە(94.7%)ی كۆی دانیشتوان. هەرچی ناحیەى باوەخۆشینیشە بەوپێیەى ناحیەیەكى تازە دامەزراوە، ئەوا لەساڵى ( ٢٠٠٩)دا دانیشتوانە شارنشینەکەى بریتى بووە( ٥٠٩)کەس و لەساڵى (٢٠٢٠)دا ئەم ژمارەیە زیادیکردووە بۆ(٦٥٨کەس)، هەرچی تایبەتیشە بەدانیشتوانى گوندشین ئەوا ناوچەى توێژینەوەکە(٤٨)یەکەى گوندیی لەخۆدەگرێت، کە شێوەى گوندەکان و قەبارەى دانیشتوانەکانیان لەیەک نەچوون، بەجۆرێک لەساڵى (١٩٧٧)دا ژمارەى دانیشتوانى گوندنشینى ناوچەى توێژینەوەکە بریتى بووەلە( ١٤٣٥٩کەس)، واتا (٦٠,٣%)ی كۆی دانیشتوانی قەزاكە، وە ئەم ژمارەیە لەساڵى (٢٠٢٠) دابەزیوە بۆ(٢٩٨٦)کەس، واتا ڕێژەكەیشی نزمبوەتەوە بۆ (٥,٣ %)ی كۆی دانیشتوانی قەزاكە.

 

المستخلص

ان الدراستنا هذه لتوزیع البیئی لسکان قضاء دربندیخان یمثل خاصیە جغرافیە بحتە، لما لها من ارتباط مکانی قوی، و ان التوزیع البیئی لسکان منطقە دراستنا لیست مجرد حالە مرتبطة باحد العوامل التی تساهم فی التأثیر على هذا التوزیع، انما من خلال هذه الدراسة نتعرف على جمیع العوامل التی تساهم فی توزیعها البیئی للسکان المنطقة.  

والهدف الرئيسي في هذه الدرسة اظهار توزيع البيئي في منطقة الدراسة، وفي هذه الدراسة منهج الوصفي التحليلي هي منهج الرئيسي المستخدم ماعدا استخدام منهج التاريخي، و اهم ماتوصلت اليه هذه الدراسة هي اختلاف التوزیع السکان الحضر و الریفی فی منطقة الدراسة، حیث یتضح من خلال دراستنا هذه احتشاد السکان الحضر فی الرکن الشمالی الغربی من منطقە الدراسة، وخاصة فی ناحیة دربەندیخان، اذ بلغ عدد سکانها الحضر(9460) عام (١٩٧٧) بنسبة(٣٩,٧% )من السكان، فی حین بلغ هذا العدد فی العام(53564 نسمە )  ( ٢٠٢٠نسمە) والتي يتشكل(٩٤,٧%)من عدد سكان, اما ناحیە باوخوشین وقد بلغ عدد سکانها الحضر(٥٠٩ )نسمە فی عام ( ٢٠٠٩)، اما فی العام ( ٢٠٢٠) بلغ عدد سکانها الحضر(٦٥٨) نسمە، اما بالنسبە التوزیع السکانی للمستوطنات الریفیة، وکما تختلف المستوطنات الریفیە فی المنطقة الدراستنا فی احجامها و اشکالها، ویتخذ المنطقة الجبلیة قرى صغیرة، بینما یشمل الاراضی المنبسطە فی الجنوب الغربی، و الجنوب الغربی اکثر مستوطنات الریفیة الکبیرە و منطقة دراستنا یظم (٤٨)مستوطنة الریفیة، حیث بلغ عدد السکان الریف لمنطقة دراستنا فی عام (١٩٧٧) (14359نسمة) اي بنسبة( 60.3%)من السكان، اما فی عام (٢٠٢٠) انخفضت هذا العدد الى (2986  نسمة)، اي يتشكل( 5.3%)من نسبة سكان منطقة الدراسة.

المراجع

یەکەم: سەرچاوەى کوردى

أ-کتێب

١-ئەمین قادر مینە(١٩٩٩) ئەمنی ستراتیجی عێراق سێکوچکەی بەعسیان(تەرحیل،تەعریب و تەبعیس)،چاپی دووەم، سەنتەرى ٣-لێکۆڵینەوەى ستراتیجى کوردستان، سلێمانى .

٢-حەمە عەلی، كۆچەر کەریم (٢٠١٢),دەربەندیخان لە مێژوودا,چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج.

٣-شوانى، د.محمد (٢٠١٣) ئەنترۆپۆلۆژیاى دانیشتوان، چاپی یەکەم، ناوەندى ئاودێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر.

٤-غەفور، عەبدوڵا,کوردستان(٢٠٠٣)دابەشبوونی کارگێڕی تریتۆری ١٩٢٧ـ١٩٩٧چاپی دووەم,چاپخانەی دێکان,سلێمانی.

ب-نامەى ماستەر و دکتۆرا

١-حەمە، سروە جەلال (٢٠١٩), گۆڕانکاری دانیشتوان لە پارێزگای سلێمانی لەماوەی نێوان ساڵانی(١٩٧٧ـ٢٠١٢)دا، تێزی دکتۆرا، (بڵاونەکراوە)کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان، زانکۆی سلێمانی.

٢-صالح، چراخان نصرالدین (٢٠١٥)، دانیشتوانى قەزاى چەمچەماڵ، نامەى ماستەر، (بڵاونەکراوە)كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، زانکۆى سلێمانى.

٣-محمود، شاسوار محمد (٢٠١٣)، شیکردنەوەیەکى جوگرافی بۆ دانیشتوانى قەزاى دووکان، نامەى ماستەر، (بلاونەکراوە)کۆلیجى ئەدەبیات، زانکۆى سەلاحەددین، هەولێر ٢٠١٣.

-نوسراوو بڵاوکراوە حکومییەکان

١-بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی (٢٠٢٠)، بەشی ئاماری دانیشتوان,زانیاری دەربارەی ژمارەی دانیشتوانی گوندنشین و شارنشینی پارێزگای سلێمانی .

٢-بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی (٢٠٢٠)سەنتەری تەکنەلۆجیای زانیاریGis,نەخشەی پارێزگای سلێمانی.

٣-بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی(٢٠٠٩),ئەنجامە سەرەتایەکانی پرۆسەی ژمارەی لێدان و گەمارۆسازی,سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نشینگەکان,پارێزگای سلێمانی.

٤-وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگای سلێمانی، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان(٢٠٢٠)، بەشی خۆراک، زانیاری دەربارەی دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان.

دووەم: سەرچاوە عەرەبییەکان

یەکەم: سەرچاوەى کوردى

أ-کتێب

١-بابان، جمال (١٩٨٦),اصول اسماء المدن وامواقع العراقية,الطبعة الثانية,بدون مكان الطبعة,بغداد.

٢-الجنابي، صلاح، صبري فارس الهیتي(١٩٨٣)جغرافیا الأسکان، طبعة الاولى، مطبعة جامعة بغداد.

٣-السعدي، د.عباس فاضل (١٩٨٠)، دراسة في الجغرافیا السکان، ا من منشورات منشأة معارف، طبعة الاولى، قاهرة.

٤-غفور، عبداللە (٢٠٠٨),الشکیلات الأداریة فی جنوبی کردستان(١٩٢١ـ٢٠٠٧)الطبعة الثانیة,مطبعة خانی,دهوک.

ب-نامەى ماستەر و دکتۆرا

١-الدوري، منیب مشعان احمد (٢٠٠٤)، قضاء بلد دراسة في جغرافیة السکان، رسالة ماجستیر، کلیة التربیة، جامعة تکریت.

ج-گۆڤارەکان

١-محمد، خلیل اسماعیل (١٩٩٧), التحلیل الجغرافي لسکان مراکز الحضریة في محافضة السلیمانیة، مجلة متین، عدد ٦٠.

د-نوسراوو بڵاوکراوە حکومییەکان

١-مدیریة احصاء السلیمانیة(٢٠٠٢)، نتائج المؤشرات السکانیة والبنیة الخدمیة الارتکازیة لاقلیم کردستان العراق لسنة٢٠٠٢, المحافظة السلیمانیة.

٢-وزارة التخطیط، الجهاز المرکزی الاحصاء(١٩٧٨)، نتائج التعداد العام للسکان لسنة١٩٧٧، المحافظة السلیمانیة.

٣-وزارة التخطیط، الجهاز المرکزی الاحصاء(١٩٨٨)، نتائج التعداد العام للسکان لسنة١٩٨٧، المحافظة السلیمانیة.

٣-وزارە التخطیط,الجهاز المرکزی للاحصاء(١٩٧٧),المجموعة الاحصائیة السنویة,١٩٧٦,مطبعطة الجهاز المرکزی للاحصاء,وزارة التخطیط,بغداد.

٥-وزارە التخطیط,الجهاز المرکزی للاحصاء(١٩٨٧),المجموعة الاحصائیة السنویة,١٩٨٦,مطبعطة الجهاز المرکزی للاحصاء,وزارة التخطیط,بغداد.

سێیەم: چاوپێکەوتن

١-بەهادین، زانا، (١٤/٧/٢٠٢١) چاوپێکەوتن، بەڕێوەبەرى ناحیەى باوەخۆشێن، .

٢-کەریم، جەبار عەلی، ((١٤/٤/٢٠٢١).) چاوپێکەوتن، کەسایەتی ناحیەی باوەخۆشێن.

٣-ئەمجەد ئەسعەد (٢/٣/٢٠٢١) چاوپێکەوتن، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى دەربەندیخان،

منشور

2021-06-30

كيفية الاقتباس

ئەنوەر ئ. ل., & تالیب ج. ت. . (2021). دابەشبوونى ژینگەیی دانیشتوانى قەزاى دەربەندیخان لەماوەی ساڵانى (١٩٧٧-٢٠٢٠). مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 6(2), 69-91. https://doi.org/10.32410/huj-10381

المؤلفات المشابهة

1-10 من 45

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.