خوێندنەوەیەكی دروست بۆ دیدی مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە بەرامبەر بە فەرمودە

المؤلفون

  • پەیام جافر علی محمود بەشی بنەماکانی ئایین، کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10213

الكلمات المفتاحية:

ئەحمەدی موفتی زادە، ئیسلامی، سوننە

الملخص

مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە لە خێزانێكی ئاین پەروەر و زانستخوازی كوردستانی ڕۆژهەڵات هاتوەتە دنیاوە, یەكێكە لەو كەسایەتیە بانگخوازە ناودارانەی وڵاتی ئێران كە جیهانی ئیسلامی بە شانازیەوە باسی دەكات .

ئەو توانیویەتی بەو زانیاریەی هەیەتی, بە شێوەیەكی هاوسەنگ و گشتگیر, مەفهوم و ناوەرۆكی ئیسلام بە دەوروبەرەكەی بگەیەنێت .

وە توانی مەسەلەی خاك و خەڵك و نەتەوە لە گەڵ ئاین پێكەوە گرێ بدات, شان بە شانی سەر مەزهەبی شیعەكان تێبكوشێت بۆ بە گژا چونەوەی ڕژێمی شا لە شۆرشی ئێراندا .

لە گەڵ ئەو هەموو هەوڵە زۆرەی لەو پێناوەدا گرتویەتیە بەر, بەڵام مەخابن ئایەتوڵا خومەینی نەیتوانی لەو بەڵینانە كە بە مامۆستا موفتی زادەی دابوو بەردەوام بێت, بۆیە بە بیانوی جۆراوجۆر داواكاریەكانی كوردی پشت گۆی خست .

ناوبانگی ئەم كەسایەتیە دەگەرێتەوە بۆ ئەو بۆچون و تێروانینە دروستەی هەیبووە بۆ ئیسلام, وە ئەو شێوازە میانرەویەی كە گرتبویە بەر بۆ گەیاندنی بانگەوازی ئیسلام, ئەمەش هۆكاریكی بەهێز بوو بۆ ئەوەی جەماوەرێكی زۆری ئیسلامخواز پیی سەرسام بن .

مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە دەتونین بڵیین پانتایەكی گەورەی لە كارو چالاكی هەمەجۆرى هەبووە ,كە زورێك لە بیروبۆچونەكانی چ لە روی ڕاڤەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز یان ڕاڤەی فەرمودەكان بە شێوەی نوسین یان بەرهەمی ڤیدێویی خراوەتە ڕوو .

بۆیە كاری توێژەر لەم توێژینەوەدا ئەوەیە خوێندنەوەیەكی دروست بۆ دیدی مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە و ئەو پێوەرانەی كە ئەو هەیبووە بۆ وەرگرتنی فەرمودە, باس بكات .

لە خوێندنەوەی توێژەر بۆ قسەكانی مامۆستا موفتی زادە ئەوە دێتەپێش, كە ئەو بۆچونیكی زۆر نامۆی نەبووە بەو مانایە قسەكانی بە هەڵە تەفسير بكرێت, بەڵكو ئەو هاتووە خوێندنەوەیەكی دروستى بۆ فەرمودە كردوە بە دورخستنەوەی ئەو خەوشانەی كە تێكەڵ بە فەرمودە كراوە, بە ئاگایەكی زیاترو خەمخوری زیاتر, وەك لە قسەكان دەردەكەوێت, نەك بەو مانایەی كە مامۆستا موفتی زادە كاری بە فەرمودە نەكردوە, یان كەمتر اعتباری بۆ فەرمودە دانابێ, یان ڕێگەی لە ڕوڵی وەرگرتنی فەرمودەوە تەسك كردبێتەوە, نەخێر, بەڵكو ئەو بۆچونی وابووە دەبێت مەرجی دروست هەبێت بۆ وەرگرتنی فەرمودە, مەرجی دروستیش لای ئەو ئەوە بووە ئەبێ جۆر بێت لە گەڵ قورئاندا, واتا ماناكەی یەكبگر ێتەوە لە گەڵ ناوەڕوكى قورئاندا, ئەگەرجۆر نەبوو لە گەڵ قورئاندا, دەبێ قبوڵ نەكرێت و بەتاڵ بكرێتە وە, ئەگەر جۆر بوو لە گەڵ قورئاندا پاشان بەدواداچونی بۆ بكرێت, بۆیە هەمیشە هانی دۆستان و لایەنگرانی داوە كە كار بەم مەرجە بكەن .

بەم بۆچونەشی لێكدانەوەی هەڵە بۆ قسەكانى دەكرێت, بەڵام واقعی مامۆستا موفتی زادە ئەوەمان پێ دەلێت, ئەوە مەرجی هەیە بۆ وەرگرتنی فەرمودە, لە گەڵ ئەوەشدا, خوێندنەوەیەكی مقاصیدی و عەقڵیشی هەبووە بۆ تێگەشتنی لە فەرمودە .

لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت, ئەو قسانەی لە بارەی مامۆستا موفتی زادە هاتووە دروست نييە, وەك لە كۆتایی توێژینەوەكەدا هاتووە, بەڵكو توێژەر لە ئەنجامی توێژینەوەكەیدا هەندێ وەڵامی خستۆتە ڕوو پێچەوانەى ئەو قسانەیە كە دراوەتە پاڵ مامۆستا موفتی زادە .

نەخشەی باسەكە پێك دێت لە سێ باس:

باسی یەكەم: ژیاننامەی, كەسی , زانستی , سیاسی .

باسی دووەم: خۆشەویستی مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە بۆ پێغەمبەر(درودی خوای لە سەر بێ) .

باسی سێیەم: خوێندنەوەیەكی دروست بۆ دیدی مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە بەرامبەر بەفەرمودە .

 

المراجع

بعد القرآ‌ن الكریم:

- ئەزمونی مەعنەوی كاك ئەحمەدی مفتی زادە, مودرك علی عارف, چاپەمەنی زانا, چاپی1, 2016 .

- الأسما‌ء والصفات, البیهقی, أحمد بن الحسین بن علی بن موسی،(ت: 458هـ), حققه وخرج أحادیثه وعلق علیه: عبد الله بن محمد الحاشدی, قدم له: فضیلة الشیخ مقبل بن هادی الوادعی, مكتبةالسوادی ، جدە, المملكە العربیە السعودیە, ط1، 1413 هـ - 1993م .

- بەرهەمی تۆماركراو, مامۆستا ئەحمەد موفتی زادە, ژمارە 192, تراك:1 بەناوی ( نیاز به سنت لفظی و عملی باتوجه به كفایت قرآن-تصوف, عرفان) .

- تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي, السيوطي, عبد الرحمن بن أبي بكر، جلال الدين(ت: 911هـ), حققه: أبو قتيبة نظر محمد الفاريابي, دار طيبة .

- پوختەیەك لە ژیاننامەی پێشەوایان, هەردی صابر, نوسینگەی تفسیر, چاپی یەكەم, 2013 م .

- الجامع الكبیر, (الترمذی) محمد بن عیسی بن سورة(ت: 279هـ), المحقق: بشار عواد معروف, دار الغرب الإسلامی– بیروت, 1998م .

- دیاریی بو یاران, ئەحمەد موفتی زادە,چاپی یەكەم, 1386 هـ .

- ژیاننامەی زانای گەورەی كوردستان مامۆستا ناصری سبحانی, عبدالله عبدالعزیز عبدی, چاپی یەكەم, 2008 م .

- سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيئ في الأمة, محمد ناصرالدين الألباني, مكتبة المعارف للنشر والتوضيع, الرياض .

- صحيح البخاري, الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه, البخاري, محمد بن إسماعيل أبو عبدالله(ت: 256هـ), المحقق: محمد زهير بن ناصر الناصر, دار طوق النجاة (مصورة عن السلطانية بإضافة ترقيم, ترقيم محمد فؤاد عبد الباقي), ط1، 1422هـ .

- صحیح مسلم, المسند الصحیح المختصر بنقل العدل عن العدل إلی رسول الله صلی الله علیه وسلم, النیسابوری, مسلم بن الحجاج أبو الحسن القشیری(ت: 261هـ), المحقق: محمد فؤاد عبد الباقی, دار إحیاء والتراث العربی – بیروت .

-صحيح الأدب المفرد, محمد بن إسماعيل بن إبراهيم بن المغيرة البخاري،(ت: 256هـ), تحقيق: محمد ناصر الدين الألباني, دار الصديق للنشر والتوزيع, ط4، 1997م .

- كاك ئەحمەدی مفتی زادە, صلاح الدین محمد بهاالدین, چاپخانەی گەنج( سلێمانی), چاچی یەكەم, 2017م .

- كاك أحمد دەریایەك لە خۆشەویستی, عمر عبدالعزیز, شوێنی چاپ, ناوەندی سارا (سلێمانی), چاپی1, ساڵی 2017م .

- كاك ئەحمەدی مفتی زادە, سەروەت عبدالله ,چاپەمەنی سیما, چاپی, یەكەم, 2010م .

- مجمع الزوائد ومنبع الفوائد, الهیثمی, أبو الحسن نور الدین علی بن أبی بكر بن سلیمان(ت: 807 هـ ), المحقق: حسام الدین القدسی, مكتبة القدسی، القاهرە, 1994 م .

- مسند الإمام أحمد بن حنبل, الشیبانی, أبو عبد الله أحمد بن محمد بن حنبل بن هلال(ت: 241هـ) المحقق: شعیب الأرنؤوط- عادل مرشد، وآ‌خرون, إشراف: د. عبد الله بن عبد المحسن التركی, مؤسسة الرسالە, ط1، 1421 هـ - 2001 م .

- المعجم الكبير, الطبراني, سليمان بن أحمد بن أيوب بن مطير اللخمي الشامي(ت: 360هـ), المحقق : حمدي بن عبد المجيد السلفي, دار النشر: مكتبة ابن تيمية– القاهرة, ط2 .

-معرفة أنواع علوم الحديث، ويُعرف بمقدمة ابن الصلاح, عثمان بن عبد الرحمن(ت: 643هـ), المحقق: نور الدين عتر, دار الفكر- سوريا، دار الفكر المعاصر– بيروت, 1406هـ - 1986م .

- المنار المنیف فی الصحیح والضعیف, ابن قیم الجوزیە, محمد بن أبی بكر بن أیوب بن سعد (ت: 751هـ), المحقق: عبد الفتاح أبو غدە, مكتبە المطبوعات الإسلامیە، حلب, ط1، 1970م .

پیگەی ئەلەكترۆنی:

-پێنج شەم 17/ نیسان/2014 http://www.islamist-movements.com/2

- www.ikhwanwiki.com/index.php?title

- www.islamist-movements.com/2461

- عنوان هل تعرفون أن أحمد مفتی زادە الذی عرف بأنە مجاهد كبیر وزعیم لأهل السنە فی ایران, محمد عبدالله عبدالسل, 1/2/ 2008 www.eltwhed.om

چاوپێكەوتن:

- چاوپێكەوتن لەگەڵ بەرێز دكتور: عمر عبدالعزیز, پێنج شەممە: 1/ 3/ 2018 كاتژمێر:10ى سەر لە بەیانی .

منشور

2019-04-23

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

محمود پ. ج. ع. . (2019). خوێندنەوەیەكی دروست بۆ دیدی مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە بەرامبەر بە فەرمودە. مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 4(1), 751-770. https://doi.org/10.32410/huj-10213

المؤلفات المشابهة

1-10 من 75

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.