بنەماو سودەکانی پەیڕەوکردنی پرەنسیپی تەواوکاریی لەلایەن دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتییەوە

المؤلفون

  • ئاوارە حسێن ئەحمەد بەشی یاسا، کۆلێژی یاسا و کارگێڕی، ‌زانکۆی هەڵەبجە، شاری هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌رێمى كوردستان، عێراق
  • زانا ڕەفیق سەعید بەشی یاسا، کۆلێژی یاسا، ‌زانکۆى جیهان، شاری سلێمانی، هه‌رێمى كوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10368

الكلمات المفتاحية:

پرەنسیپی تەواوکاریی، دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی، دەسەڵاتی دادوەریی نیشتیمانی، دپەروەریی تاوانکاریی نیشتیمانیی

الملخص

ملخص
المحكمة الجنائية الدولية مؤسسة قضائية دائمية و لها إختصاص قضائي لمحاكمة الأشخاص الطبيعية المسؤولة عن الجرائم الخطيرة المتعلقة بالمجتمع الدولي عموماً والتي هي موجودة في نظامها الأساسي المتمثلة بجريمة الإبادة الجماعية (جينوسايد)، جرائم ضد الإنسانية، جرائم الحرب، و جریمة العدوان. إن النظام الأساسي يتأكد على أن للمحكمة إختصاص تكاملي للسلطات القضائية الجنائية الوطنية و ليست بديلة عنها، من هذا المنطلق نذكر بأن هناك واجب لكل دولة للقيام بفرض سلطاتها القضائية على المسؤولين عن إرتكاب الجرائم الدولية. التكامل يعني إغلاق و ملء الثغرة الموجودة في وظيفة محاكمة المتهمين بالجرائم الدولية، و إن مبدأ التكامل يعطي الصلاحية للتحقيق في الجرائم و محاكمة المتهمين في حالة واحدة فقط, و هي حالة عندما كان الدولة المعنية ليست لديها رغبة أو قدرة للقيام بالتحقيق و المحاكمة الحقيقية. و إن من أهم مميزات و مبررات إتباع المبدأ التكامل هي التأكيد بأن الجرائم الخطيرة المتعلقة بالمجتمع الدولي عموماً يجب أن لا تمر بدون عقوبة، و إن مرحلة و كيفية المحاكمة على الصعيد الوطني بصورة عامة لها مميزات أكثر من إجراء محاكمة أمام محكمة دولية لأنه يؤدي إلى سهولة الوصول بالدلائل و الشواهد، إضافةً إلى سهولة مشاركة الضحايا و الشواهد في مرحلة المحاكمة مقارنةً بالمحكمة الجنائية الدولية، و إن المبدأ المذكور يحمي في نفس الوقت السيادة الوطنية.

 

پوختە
دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لێرەوە دادگا) دەزگایەکی دادوەریی هەمیشەییە و دەسەڵاتی دادوەریی هەیە بۆ دادگایکردنی کەسانی سروشتی کە بەرپرسن لە ئەو تاوانە مەترسیدارانەی کە پەیوەندییان بە هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە هەیە، و لە پەیڕەوە بنەڕەتییەکەی دادگادا هاتووە (لێرەوە پەیڕەوی بنەڕەتی)، ئەو تاوانانەش بریتین لە جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دوژمنکاریی. پەیڕەوی بنەڕەتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دادگا دەبێت تەواوکاریی دەسەڵاتە دادوەرییە تاوانکارییە نیشتیمانییەکان بێت، دادگا دەیەوێت تەواوکاریی سیستەمە دادوەرییە نیشتیمانییەکان بێت نەک شوێنگرەوەیان، لەم ڕوانگەیەوە بەبیری دەهێنێتەوە کە ئەرکی هەموو دەوڵەتێکە کە هەستێت بە پەیڕەوکردنی دەسەڵاتە داوەرییە تاوانکارییەکەی بەسەر ئەوانەی کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا. تەواوکاریی بە مانای داخستن و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە دێت کە لە ئەرکی دادگایکردنی تۆمەتبارانی تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە. پرەنسیپی تەواوکاریی تەنها کاتێک ڕێگا بە دادگا دەدات بۆ لێکۆڵینەوە و دادگایکردنی تاوان و تۆمەتباران، کە دەوڵەتی پەیوەندیدار ئارەزووی نەبێت یان توانای نەبێت لیکۆڵینەوە و دادگایکردنێکی ڕاستەقینە ئەنجامبدات. گرنگترین و سەرەکیترین سود و پاساوەکانی پەیڕەوکردنی پرەنسیپی تەواوکاریی جەختکردنەوەیە لەوەی کەو ئەو تاوانە مەترسیدارانەی کە پەیوەندیدارن بە هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بەبێ سزا تێنەپەڕن. پێواژووی دادگایکردن لەسەر ئاستی نیشتیمانیی بەگشتی سودی زیاترە وەک لەوەی لەبەردەم دادگادا بەڕێووەبچێت، چونکە دەبێتەهۆی ئاسان دەستڕاگەشتن بە بەڵگەکان و گەواهیدەرەکان و هەروەها بەشداریکردنی قوربانیان و گەواهیدەرەکانیش لە قۆناغی دادگایکردن گرفتی کەمترە بە بەراورد بە دادگا، هەروەها پرەنسیپی تەواوکاری سەروەریی نیشتیمانی دەپارێزێت و لە هەمانکاتدا ئەرکی دەوڵەتان زیاتر دەکات.

المراجع

یەکەم: کتێب بە زمانی ئینگلیزی

- Mark Klamberg, Commentary on the law of the international criminal court, Torkel Opsahl academic epublisher, Brussels, 2017.

- Mohamed M. El Zeidy, the principle of complementarity in international criminal law: origin, development and practice, published by Martinus Nijhoff publishers and VSP, Leiden. Boston, The Netherlands, 2008. DOI: https://doi.org/10.1163/ej.9789004166936.i-368

- Nidal Nabil Jurdi, the international criminal court and national courts a contentious relationship, first published by Routledge, New York, NY 10017, USA, 2016.

- Otto Triffterer and Kai Ambos, the Rome statute of the international criminal court a commentary, third edition, 2015. DOI: https://doi.org/10.5771/9783845263571

- Ovo Catherine Lomedemhe, the complementarity regime of the international criminal court, national implementation in Africa, Springer international publishing AG, 2017.

- Roberto Bellelli, international criminal justice law and practice from the Rome statute to its review, first published by Routledge, New York, NY 10017, USA, 2016.

- Robert Cryer, Hakan Friman, Darryl Robinson, Elizabeth Wilmshurst, an introduction to international criminal law and procedure, second edition, Cambridge University press, 2010. DOI: https://doi.org/10.1017/CBO9780511760808

دووەم: دکتۆرانامە بە زمانی ئینگلیزیی

- Beatric Pisani, the system of the international criminal court: complementarity in international criminal justice, PhD. Thesis in international studies- XXII Cycle, school of international studies, university of Trento, 2012.

- Emilie Hunter, the international criminal court and positive complementarity: the impact of ICC’s admissibility law and practice on domestic jurisdictions, thesis submitted for assessment with a view to obtaining the degree of doctor of laws of the European university institute, 2014.

- Milton Odhiambo Owuor, the international criminal court and positive complementarity: legal and institutional framework, a thesis submitted in fulfillment of the requirements for the degree of doctor of laws (LLD) in international criminal law, department of public law, faculty of law, university of Pretoria, 2017.

- Rod A. Rastan, closing the enforcement gap: the international criminal court and national authorities, thesis submitted for the degree of doctor of philosophy in law, London school of economic and political science, University of London, 2006.

سێیەم: پەیڕەوی بنەڕەتی دادگا و دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان

- Rome statute of the International criminal court, 1998.

- United Nations charter, 1945.

منشور

2021-03-20

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

حسێن ئەحمەد ئ., & ڕەفیق سەعید ز. . (2021). بنەماو سودەکانی پەیڕەوکردنی پرەنسیپی تەواوکاریی لەلایەن دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتییەوە. مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 6(1), 177-196. https://doi.org/10.32410/huj-10368

المؤلفات المشابهة

1-10 من 17

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.