پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش

المؤلفون

  • ئاوارە حسێن ئەحمەد بەشی یاسا ،کۆلێژی یاسا و کارگێڕی ، زانکۆی هەڵەبجە ، هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان ، عێراق
  • زانا ڕەفیق سەعید بەشی یاسا ،کۆلێژی یاسا ، زانکۆی جیهان ، سلێمانی، هەرێمی کوردستان ، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10349

الكلمات المفتاحية:

دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی، دادگای دادی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان

الملخص

پوختە
دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی دادگایەکی سەربەخۆیە و دەزگایەک نیە لە دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وە بەگوێرەی ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی دامەزراوە. لەگەڵ ئەوەی کە دادگایەکی سەربەخۆیە بەڵام دادگاکە پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و دوو دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشدا هەیە، کە سەرچاوەی گرتووە لە ڕێککەوتننامەی نێوان دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ئەو دەسەڵاتەی کە ڕێسای بنەڕەتی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو دوو دەزگایەی بەخشیوە. پەیوەندی نێوان دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی و خودی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی دەبینێتەوە لە بابەتی خەرجییەکانی دادگا، کە بەشێک لە خەرجییەکانی دادگا سەرچاوە دەگرێت لەو بەخشینانەی کە ڕێخکراوەکە دەیدات بە دادگا، بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی پێداچوونەوەی ڕێسای بنەڕەتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. پەیوەندی نێوان دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی و دادگای دادی نێودەوڵەتی بریتییە لەوەی کاتێک ڕێکنەکەوتنێک هەبێت لەسەر ڕاڤەکردن و جێبەجێکردنی ڕێسای بنەڕەتی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی لەلایەن دوو یان زیاتری دەوڵەتانی ئەندامەوە ئەوا دادگای دادی نێودەوڵەتی لەسەر داواکاری دەوڵەتانی ئەندام دەتوانێت ڕاڤەی پێویستی لەبارەوە بکات و چارەسەری بکات. هەرچی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشە، ئەوا پەیوەندییەکە فراوانترەو ئەنجومەنی ئاسایش هەڵدەستێت بە ناردنی حاڵەتی تاوانی بۆ دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی، دواخستنی دەسەڵاتی دادوەریی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە و دادگایکردن لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە، هەروەها ئەنجومەنی ئاسایش پەیوەندییەکی تری هەیە لەگەڵ دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتیدا ئەویش بریتییە لە ڕێگەدان بە دادگا بۆ دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانی دوژمنکاریی.

المراجع

یەکەم: کتێب بە زمانی عەرەبی

١- علی جمیل حرب(دکتور)، القضاء الدولی الجنائی 'المحاکم الجنائیة الدولية'، بدون مکان و سنة نشر.

دووەم: کتێب بە زمانی ئینگلیزی

- Dominic McGoldrick, Peter Rowe and Eric Donnelly, the permanent international criminal court: legal and policy issues, publishing in North America (US and Canada) by Hart publishing, 2004.

- H. O. Agarwal (Dr.) international law and human rights, 17th edition, published by central law publication, 107, Darbhanga castle, Allahabad- 211002, India, 2010.

- Otto Triffterer and Kai Ambos, the Rome statute of the international criminal court a commentary, third edition, 2015. DOI: https://doi.org/10.5771/9783845263571

- S. K. Kapoor(Dr.) international law and human rights, 15th edition, published by central law agency, Allahabad, 211002, India, 2010.

- William A. Schabas, an introduction to the international criminal court, Cambridge University press, New York, 2004. DOI: https://doi.org/10.1017/CBO9781139165310

- Yusuf Aksar, implementing international humanitarian law, first published 2004. DOI: https://doi.org/10.4324/9780203646106

سێیەم: ڕێسای بنەڕەتی دادگا نێودەوڵەتییەکان

- Statute of the international court of justice, 1945.

- Rome statute of the international criminal court, 1998.

- Draft statute for an international criminal court with commentaries, adopted by the International Law Commission at its forty-sixth session, 1994, vol. II, part two.

چوارەم: دەستووری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

- United Nations charter, 1945.

پێنجەم: بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

- UNGA, resolution number (44/39), on December 4, 1989.

- UNGA, resolution number (52/160), on December 15, 1997.

شەشەم: بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

- UNSC, resolution number1593, on March 31, 2005.

- UNSC resolution number 1970, on February 26, 2011.

- UNSC resolution number 1422, on July 12, 2002.

- UNSC resolution number 1487, on June 12, 2003.

حەوتەم: بەڵگەنامەکانی کۆنفرانسی ڕۆما

- UN diplomatic conference of plenipotentiaries of the establishment of an international criminal court, Rome, 15 June- 17 July 1998, official records, volume 1, final documents, final act.

- UN diplomatic conference of plenipotentiaries on the establishment of an international criminal court, Rome, 15 June- 17 July 1998, official record, volume 2.

هەشتەم: ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان

- Negotiated relationship agreement between the international criminal court and the United Nations, approved UNGA in its resolution 58/318, on September 13, 2004, and entered into force on October 4, 2004.

نۆیەم: ماستەرنامە

- Jullie Ingrid Lugulu, A critical examination of the relationship between the international criminal court and the United Nations Security Council, in the light of referrals and deferrals, a thesis submitted in partial fulfillment of the requirements for the Master’s degree in Criminal Justice, University of Cape Town, without the year of presenting.

دەیەم: پێگە ئەلیکترۆنییەکان

پێگەی فەرمی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی، بەردەست لەسەر:

- https://asp.icc-cpi.int/en_menus/asp/resolutions/sessions/Pages/2017-16th-session.aspx,

بەدەستهێنراوە لە ٢٠/٣/٢٠٢٠

منشور

2020-12-30

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

حسێن ئەحمەد ئ., & ڕەفیق سەعید ز. . (2020). پەیوەندی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانییەوە: دادگای دادی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایش . مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 5(4), 199-212. https://doi.org/10.32410/huj-10349

المؤلفات المشابهة

1-10 من 67

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.