ڕۆڵ و ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌

المؤلفون

  • ئەرکان ئەحمەد حەسەن ئامادەیی ئەحمەد موختار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • فاروق محەمەد محەمەد ئەمین بەشی مێژوو، کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10290

الملخص

 

دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ ساڵی 1979 و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه‌. له‌هه‌مان كاتیشدا شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌، كاریگه‌ری دیاری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌ره‌گرتنی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له‌باشوری كوردستان.

دوای تیكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئێران – عێراق (1980 – 1988)، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دات كه‌ پارت و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانی نه‌یاری حكومه‌تی به‌عسی عێراق له‌ خۆی نزیك بكاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ بوو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌و لایه‌نانه‌ بكات و  بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دیاریكراوی خۆی سودیان لێوه‌ربگرێت.

پارته‌ كوردییه‌كانی باشوری كوردستانیش یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ ده‌بن كه‌ به‌رده‌وام چاوی ئێرانیان له‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه‌ كه‌ به‌لای خۆیدا ڕایانكێشێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ی  ئێرانیش به‌ئه‌نجامی خۆی ده‌گات، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای نیوه‌ی یه‌كه‌می جه‌نگدا، هه‌وڵده‌ات به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ ناوچه‌كانی باشوری عێراقه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی باكورى عيێراق (باشورى كوردستان).

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رباری ویستی پارته‌كوردیه‌كانی باشوری كوردستان بۆ پێكهاتن و ئاشته‌وایی، ئێرانیش لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ كۆتایی هینان به ناكۆكی نێوانیان. له‌م كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ژێر چاودێری خۆی و له‌شاری تاران ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌ نێوان نوێنه‌رانی یه‌كێتی و پارتی له‌ تشرينى دووه‌مى 1986دا له‌ واژۆ ده‌كرێت. دواتر ئێران هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ چالاكی هاوبه‌ش له‌ نیوان هیزه‌كانی خۆی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام بدات، له‌ دیارترین ئه‌و ئه‌و چالاكیانه‌ش وه‌ك: هێرشی گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ لای ئێرانیه‌كان به‌ (عملیات والفجر 10) ناسراوه‌. كه‌ سه‌ره‌نجام به‌په‌رچه‌كرداری توندی  حكومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌ هێرشی كیمیاوی ده‌كاته‌ سه‌ر و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌ دانیشوانی شاری هه‌له‌بجه‌ شه‌هید ده‌كات.

دوای كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌، حكومه‌تی ئێران هه‌وڵی زۆر ده‌دات كه‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌ته‌واوی دونیا بگه‌یه‌نێت و بیكاته‌ كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژنامه‌نوسانی ئێرانی و بیانی بانگهێشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات. له‌چه‌ندین ڕیگه‌ی جیاوازه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ كاره‌ساتی كیمیابارنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ته‌واوی دونیا بگه‌یه‌نێت.

لەبەر گرنگی ئەو بابەتە ئەم توێژینەوەیەمان بەناونیشانی (ڕۆڵ و ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه) ‌ئەنجامدا، كه‌ له‌ پێشه‌كی‌، ده‌روازه‌، دوو به‌ش ‌و ئه‌نجام پێكدێت.

له‌ ده‌روازه‌دا به‌ پوختی باسمان له‌ (شۆڕشی ئیسلامی ئێران و جه‌نگی ئێران و عێراق 1979- 1980) كردووه‌. به‌شی یه‌كه‌م به‌ ناونیشانی (گواستنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ ناوچه‌ كوردیه‌كان و ڕۆڵی ئێران له‌ یه‌كخستنی هێزه‌كانی كورد دژی عێراق)، به‌سه‌ر دووباسدا دابه‌شكراوه.‌ له‌ باسی یه‌كه‌مدا باسمان له‌ (گواستنه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ باشوری عێراقه‌وه‌ بۆ كوردستان) كردووه‌، باسی دووه‌میش ته‌رخانكراوه‌ بۆ (ڕۆڵی ئێران له‌ یه‌كخستنی هێزه‌ كوردیه‌كانی باشوری كوردستان دژی عێراق)

به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ته‌ به‌ (گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كیمیابارانكردنی و ڕۆڵی ئێران له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌). ئه‌میش به‌سه‌ر سێ باسدا دابه‌شكراوه‌، باسی یه‌كه‌م تایبه‌ت كراوه‌ به‌ (هێرشی هاوبه‌شی ئێران و پێشمه‌رگه‌ و گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه)، ‌له‌ باسی دووه‌مدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ( په‌رچه‌كرداری حكومه‌تی عێراق و كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌)، هه‌رچی باسی سێیه‌مه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ (ڕۆڵی ئێران و مه‌به‌ستی ئه‌و وڵاته‌ له‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌)

له‌ كۆتایی توێژینه‌كه‌شدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا پێی گه‌یشتووین به‌چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته‌ ڕوو.

المراجع

یه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌ كوردیه‌كان:

-بابه‌كر، حسن: هه‌وراز و نشێو كه‌مێك له‌وه‌ی له‌بیرمه‌ له‌ جموجوڵی ئیسلامی له‌ كوردستانی عێراق 1983- 1999، چاپخانه‌ی سیما، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2011.

-پاوه‌ر، سه‌مانسا: ئه‌مریكا و ئه‌نفال، و، به‌ختیار كه‌ریم، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، 2008.

-جه‌لال، برایم: چه‌پكێك له‌ مێژووی كۆمه‌ڵه‌، چاپخانه‌ی ڕوون، 2011.

-جه‌مال نه‌به‌ز: ئێسته‌و پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌ر گڕی ئاگری جه‌نگی عێراق‌و ئێران دا، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر، 2008.

-حاجی محمود، محمد: رۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، باسی روداوه‌كانی (20) ساڵی خه‌باتی شۆڕشی نوێ‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات 1976-1996، به‌رگی یه‌كه‌م 1976- 1981، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌و ئۆفسێتی بێسارانی، سلێمانی، 1999.

-حاجی محمود، محمد: رۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، باسی روداوه‌كانی (20) ساڵی خه‌باتی شۆڕشی نوێ‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات 1976-1996، به‌رگی دووه‌م 1982- 1986، بێ شوێنی چاپ، بێ ساڵی چاپ.

-حاجی مشیر، شه‌وكه‌ت: كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هاری 1988 كورته‌باسێكی جوگرافی- ئابوری- كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، 1998.

-خلیفه‌ محمد، حسین: چه‌مكێك له‌ مێژووی كاره‌ساته‌كانی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌م مێژووه‌دا، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی حیزبی سۆسیالیست دیموكوراتی كوردستان، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی، 1999.

-ڕێباز: قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند، یاداشته‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ساڵانی 1976- 1980، چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند، چاپی دووه‌م، سلێمانی، 2008.

-سۆران، حسێن: له‌ مه‌نفاكانی ناسیۆنالیزمه‌وه‌ بۆ كوشتنی زمان و جه‌سته‌، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند، سلێمانی، 2010.

-شاكه‌لی، محمد: له‌ بزوتنه‌وه‌وه‌ بۆ حیزبی سۆسیالیستی كوردستان 1976- 1993،بڵاوكراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك، چاپخانه‌ی كارۆ، كه‌ركوك، 2011.

-علی، عادل سدیق: كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌ جه‌نگی ئێران- عێراق هه‌ڵه‌بجه‌ 16/ 3/ 1988 به‌نمونه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژویی – سیاسی، چاپ ڕێنوێن، سلێمانی، 2018.

-علی، گۆران: سه‌ربازه‌ بوێره‌ ونه‌كانی دوێنێ و فه‌رامۆشكراوه‌كانی ئه‌مرۆ، گۆڤاری ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌، ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دریده‌كات، ژماره‌ 10، 16/ 3/ 2010.

-كۆكه‌یی، سابیر: ناڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ مێژوو، به‌شی یه‌كه‌م، بێشوێنی چاپ، 2001.

-گوڵپی، فایه‌ق: سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی داگیركه‌ران و په‌رچه‌كرداری خێڵه‌كی كورد، چاپخانه‌ی ڕه‌نج، 2010.

-مام جه‌لال: سه‌روه‌ری و یۆبیڵی زیوین و ئه‌ركه‌كانی داهاتوو، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای ناه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ساێمانی، 2000.

-محمد ئه‌مین، فاروق محمد: سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ل باشوری كوردستان 1975- 1989، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕێ نوێ، سلێمانی، 2014.

-مه‌لا، ڕه‌فعه‌ن: ڕۆژه‌ ته‌ماویه‌كان، چاپ اول، چاپخانه‌ كارو، سلیمانی، 2008.

-مه‌لاقادر، محمد: سه‌ربرده‌ كورته‌یه‌ك له‌ بیره‌وه‌ریه‌كان، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، 2009.

-نێروه‌یی، علی ته‌ته‌ر: سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌ كوردستان له‌ سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌ڕمیه‌كاندا، چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانكۆی دهۆك، دهۆك، 2010.

-نێروه‌یی، علی ته‌ته‌ر: سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌ كوردستان له‌ سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌ڕمیه‌كاندا، چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی دووه‌م، چاپخانه‌ی زانكۆی دهۆك، دهۆك، 2010.

-هه‌ورامانی، ئیبراهیم: 48 كاتژمێر سه‌رفه‌ری فۆتۆگرافه‌رێك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ، بێ شوێنی چاپ، بێ ساڵی چاپ.

-ئه‌مین، نه‌وشیروان مسته‌فا: خولانه‌وه‌ له‌ناوبازنه‌دا، دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1984- 1988، به‌رلین، 1999.

-ئه‌مین، نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین، چاپی یه‌كه‌م، بێ شوێنی چاپ، 2010.

-ئینتیسار، نادر: ئیتنۆ نه‌ته‌وایه‌تی كوردی، وه‌رگێڕانی، عه‌تا قه‌ره‌داخی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی قانع، سلێمانی، 2003.

دووه‌م: سه‌رچاوه‌ فارسیه‌كان:

-ابوغزاله‌، عبدالحلیم: جنگ عراق و ایران، ترجمه‌، نادر نوروز شاد، تهران، مركز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس (مركز مطالعات و تحقیقات جنگ)، چاپ دوم، چاپ عقیلی، 1390.

-اردستانی، حسین: تنبه متجاوز، بررسی تحولات سیاسی- نظامی از تابستان 1361 تا فروردین 1367، تجزیه‌ و تحلیل جنگ ایران و عراق، تهران، مركز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس، جلد سوم، چاپ چهارم، 1390.

-اردستانی، حسین، تكاپوی جهانی برای توقف جنگ، روزشمار جنگ ایران و عراق 28 ابان تا 24 دی 1366، مركز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس، مركز مطالعات و تحقیقات جنگ، چاپ پنجاودوم، چاپ قلم اذین، چاپ سوم، تهران، 1389.

-انتصار، نادر: سیاست كردها در خاورمیانه‌، ترجمه‌، عرفان قانعی فرد، تهران، نشر علم، چاپ اول، چاپ رامین، 1390.

-انصاری، مهدی. محمود، یزدانفام، جنگ محدود ایران و امریكا در خلیج فارس، روزشمار جنگ ایران و عراق 1 مهر تا 27 ابان 1366، مركز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس، مركز مطالعات و تحقیقات جنگ، چاپ پنجاویكم، چاپ قلم اذین، چاپ دوم، تهران، 1390.

-ایزدی، یدالله: عملیات والفجر- 10 فشار جهانی به‌ ایران برای پذیرش قطعنامه‌ 598، روزشمار جنگ ایران و عراق 23 اسفند 1366 تا 27 فروردین 1367، تهران، مركز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس، مركز مطالعات و تحقیقات جنگ، كتاب پنجاه وچهارم، چاپ قلم اذین، چاپ اول، 1392.

-پارسادوست، منوچهر: ما و عراق از گذشته‌ دور تا امروز (نجاوز عراق، پیامدها، پایان جنگ و رویدادهای پس از ان)، انتشارات شركت سهامی انتشار، چاپ دوم، چاپخانه‌ عماد، تهران، 1386.

-جی. كلی، مایكل: نسل كشی در كردستان عراق (صدام حسین و یك محاكمه‌ نا تمام)، ترجمه‌. سربس نظری، مؤسسه‌ انتشارات امیر كبیر، چاپ واژه‌ پرداز اندیشه‌، چاپ اول، تهران، 1390.

-حسن، اركان: مناسبات ایران با كردهای عراق در جنگ ایران و عراق شهریور 1359- مرداد 1367، پایان نامه‌ كارشناسی ارشد، رشته‌ تاریخ، گرایش انقلاب اسلامی، دانشگاه بین المللی امام خمینی، ایران- قزوین، بهمن 1393. (منتشر نشده‌).

-حق پناه، جعفر: كردها و سیاست خارجی جمهوری اسلامی ایران، تهران، انتشارات مؤسسه‌ و فرهنگی مطالعات و تحقیقات بین الملل ابرار معاصر ایران، جلد اول، 1387.

-دردودیان، محمد: شلمچه‌ تا حلبچه‌، بررسی وقایع سیاسی- نظامی جنگ در سال 1366 درگیری با امریكا در خلیج فارس، انتقال منطقه‌ نبرد از جنوب به‌ غرب، سیری در جنگ ایران و عراق، تهران، مركز اسناد دفاع مقدس "مركز مطالعات تححقیقات جنگ"، جلد چهارم، چاپ هفتم، چاپخانه‌ ارین، 1390.

-رنجبر كرمانی، علی اكبر: روزشمار زندگی امام خمینی، چاپ و نشر عروج- مؤسسه‌ تنظیم و نشر امام خمینی، چاپ دوم، تهران، 1389.

-السامرائی، وفیق: ویرانی دروازه‌ شرقی، ترجمه‌، عدنان فاروقی، تهران، مركز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس "مركز مطالعات تححقیقات جنگ"، چاپ ششم، 1388.

-شیرازی، حبیب الله ابوالحسن. طارمی، كامران: نقش گروه های معارض در روابط ایران و عراق 1375- 1378، مركز اسناد انقلاب اسلامی، چاپ اول، تهران، 1384.

-علایی، حسین: روند جنگ ایران و عراق، تهران، نشر مرزوبوم، چاپ ارین، جلد اول، چاپ اول، 1391.

-علایی، حسین: روند جنگ ایران و عراق، تهران، نشر مرزوبوم، چاپ ارین، جلد دوم، چاپ اول، 1391.

-غفوری، علی: تأریخ جنگهای ایران از مادها تا به‌ امروز، تهران، انتشارات اطلاعات، چاپ دوم، 1389.

-كوچیرا، كریس: چالش جنبش ملی كرد یا رویایی شیفته استقلال، ترجمه‌. عزیز ماملی، چاپ دوم، سلیمانی، 2008.

-ناطقی، احمد: صدای سكوت، مؤسسه‌ سراسیمرغ سحر، چاپ اندیشه‌ نوین، چاپ اول، تهران، تابستان 1389.

-هاشمی، علیرزا، پایان دفاع و اغاز بازسازی كارنامه‌ و خاطرات سال 1367 اكبر هاشمی رفسنجانی، تهران، نشر معارف انقلاب، چاپ سپه‌، 1390.

-هاشمی، عماد: اوج دفاع كارنامه‌ و خاطرات سال 1365 اكبر هاشمی رفسنجانی، تهران، نشر معارف انقلاب، چاپخانه‌ مركز انقلاب اسلامی- معین، 1388.

سییه‌م: سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بیه‌كان:

-طالبانی، مكرم: مراحل تطور الحركه‌ القومیه‌ الكردیه‌، مسیره‌ الحركه‌ التحریریه‌ الكردیه‌، الكرستان العراق، السلیمانیه‌، مؤسسه‌ حمدی للطباعه‌ و النشر، المجلد الثانی، 2010.

-علی، هادی: الشعب الكردی و السیاسات الدولیه‌ فی القرن العشرین كوردستان نموذجأ، دراسه‌ تحلیلیه‌ ناقده‌، انتشارات روشنبیر، مطبعه سیما، سلیمانیه‌، 2008.

چوارەم: چاوپێکەوتن:

-چاوپێكه‌وتنی توێژه‌ر له‌گه‌ڵ، لوقمان عبدالقادر محمد، سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و یه‌كیكه‌ له‌و بریندارانه‌ی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا و ماوه‌ی 40 ڕۆژ له‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌. له‌ 29/ 3/ 2019 له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ چاوپیكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه‌.

پێنجه‌م: سایتی ئه‌لیكترۆنی:

-فیروابادی، محمد علی: چرا دیكتاتور عراق علیه ملت خودش جنایت كرد؟ سایت دیپلماسی ایرانی، تاریخ انتشار 24 اسفند 1396. به‌ نقل از مجله‌ المانی اشپیگل، شماره‌ 14 سال 1988. http://irdiplomacy.ir/fa/news %

-مرشدی، ارسلان: حلبچه‌ قربانی تسلیحات شیمیایی، سایت تاریخ ایرانی، http://www.tarikhirani.ir/Modules/News/Phtml/News.PrintVersion.Html.php

-باستانی، حسین: اسناد همراهی امریكا با حملات شیمیایی عراق علیه ایران. سایت بی بی سی فارسی، تاریخ انتشار 28 ژوئن 2017/ 7 تیر 1396. http://www.bbc.com/persian/iran-

-باشگاه خبرنگاران جوان: شهیدی كه‌ از لحظات بمباران شیمیایی حلبچه‌ عكس های بدیعی گرفت، گروه فرهنگی باشگاه خبرنگاران جوان حوزه‌ قران و عترت، تاریخ انتشار 9 اردیبهشت 1396. https://www.yjc.ir/fa/news/

-باشگاه خبرنگاران جوان: ناگفته های بازجویی صدام، گروه وبگردی باشگاه خبرنگاران جوان، تاریخ انتشار 5 دی 1395. https://www.yjc.ir/fa/news/

-باشگاه خبرنگاران: وسیع ترین حمله‌ شیمیایی بعد از جنگ جهانی اول، گروه ویژه‌ نامه‌ دفاع مقدس باشگاه خبرنگاران، تاریخ انتشار 6 مهر 1392. https://www.yjc.ir/fa/news

منشور

2020-03-30

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

حەسەن ئ. ئ., & محەمەد ئەمین ف. م. (2020). ڕۆڵ و ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌. مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 5(1), 601-621. https://doi.org/10.32410/huj-10290