نووسین ونەخشی سەر کێلی گۆڕەکانی گۆڕستانی گوندی عەبابەیلێ ( توێژینەوەیەکى مەیدانییە)

المؤلفون

  • زیاد احمد محمد بەشی شوێنەوار، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • مهدي جلال مصطفى بەشی شوێنەوار، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10288

الملخص

پوختە 

ناوچەی هەڵەبجە بە گشتی دەوڵەمەندە بە چەندین شوێنی شوێنەواری سەردەمە جیاوازەکانی مێژوويی، هەروەها چەندین ڕووداوی مێژوویی لەم ناوچەیە ڕویانداوە. یەکێک لە پاشماوە شوێنەواریەکانی سەردەمی ئیسلامی بریتیە لە گۆڕستانی گوندی عەبابەیلێ. ئەم گوندە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و(3)كم لێیه‌وه دووره‌، دەکەوێتە دامێنی چیای شنروێ. گۆڕستانی گوندی عه‌بابه‌یلێ دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای گوندەکە و ڕووبەرەکەی نزیکەی(٢)دۆنم دەبێت، زیاتر لە(٢٠٠) گۆڕی کۆن و نوێی تێدایە, هەندێک لەو گۆڕانە گۆڕی بەگزادەکانی بنەماڵەی جافە و هەندێکی تریان گۆڕی شێخەکانی ئەو ناوچەیەن.

مێژووی گۆڕستانی عەبابەیلێ بە گوێرەی کۆنترین نوسینەکانی سەر کێلە نەخشێندراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ١١٤٣ک ــ ١٧٢٩ز. ئەم شوێنە بە گۆڕستانی(ابوعبیدە الانصاری) ناوی دەرکردووە، لە بەر بوونی گۆڕێک کە لەلایەن خەلکی ناوچەکەو هەندێک لە سەرچاوەکان بە گۆڕی ئەبو عوبەیدەی ئەنصاری ناسراوە، گوایە لە کاتی هاتنی سوپای ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، لەم شوێنە نێژراوە. هەرلەبەر ئەمەش وایکردووە پیرۆزیەک بە شوێنەکە بدات و شێخەکانی ئەم ناوچەیە و بەگزادەکانی جاف مردووەکانیان لەم گۆڕستانەدا بنێژن.

لەم توێژینەوەیەدا تیشک دەخەینە سەر کێلە نەخشێندراوەکانی ئەم گۆڕستانە لە رووی هونەری هەڵکۆلین و جۆری نەخش و نوسینەکان. هەروەها خوێندنەوەی نوسینەکان بە ئامانجی بە دیارخستنی مێژووی گۆڕەکان و ناوچەکە. هیوادارین ئەم توێژینەوە شوێنەوارییە مەیدانیە ببێتە پەڕەیەک لە خەرمانی مێژووی هەڵەبجە بنووسێتەوە. 


ملخص
تعد منطقة حلبجة من المناطق الغنية بالمواقع الاثرية والتي تعود الى فترات زمنية مختلفة، حيث وقعت في المنطقة احداث تاريخية كثيرة، ويعد مقبرة قرية عبابيلي احد اهم المواقع الاثرية الاسلامية في المنطقة والتي تقع الى شرق المدينة على بعد(3)كم في سفح جبل شنروى جنوب غرب القرية.

تبلغ مساحة المقبرة (5000)م2، وتوجد فيها اكثر من (200) قبر بين قديم وجديد وقسم من هذه القبور تعود الى شيوخ ورؤساء عشيرة الجاف في المنطقة.

وفي ضوء احدى الكتابات المنقوشة على شواهد قبور المقبرة المذكورة تعود تاريخ المقبرة الى سنة1143هـ/1729م، وتعرف باسم مقبرة أبا عبيدة الانصاري وذلك لوجود قبر معروف ومشهور بقبر أبا عبيدة عند اهالي المنطقة وكذلك وردت بعض الاشارات في كتب المراجع التي تناولت منطقة حلبجة، لذلك ارتأت شيوخ المنطقة بدفن موتاهم في هذه المقبرة نظرا لقدسيتها.

من خلال الدراسة نحاول ان نسلط الضوء على شواهد القبور وخاصة المنقوشة منها في مقبرة قرية عبابيلي من النواحي  الفنية وخاصة النحت والنقوش وكذلك قراءة الكتابات بهدف الحصول على تواريخ القبور ومن خلالها معرفة تاريخ المنطقة. 

 

 

 

المراجع

* بکر حمە صدیق عارف ، لاپەڕەک لە مێژووی هەڵەبجە(١٧٠٠-١٩٥٨ز)، چاپی یەکەم ، سلێمانی ١٩٩٧

* طه باقر وفواد سفر ، المرشد الى مواطن الاثار والحضارة الرحلة السادسة بغداد-حلبجة ، بغداد 1966

* عادل صدیق ، هەڵەبجە ١٨٨٩-١٩٣٠ لێکۆلینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە ، چاپی یەکەم ، کۆمپانیای چاپ و پەخشی نوسەر٢٠٠٨

* عبدالمتعال الصعيدي ، بغية الايضاح لتلخيص المفتاح في علوم البلاغة ، مكتبة الاداب ، القاهرة 1999

* عمادالدين محمد بن محمد بن حامد اصفهاني ، تاريخ وفاة 597هـ ، تاريخ دولة سلجوق ، محقق ومصحح يحيى مراد ، طبعة الاولى ، دار العلمية بيروت 2004

* مديرية الاثار العامة ، المواقع الاثرية في العراق ، مطبعة الحكومة ، بغداد1970

* نەوشیروان مستەفا ئەمین ، کوردوعەجەم مێژووی سیاسی کوردەکانی ئێران چاپی سێیەم، سلێمانی ٢٠٠٥

* ياسين عبدالناصر ، الرموز الدينية في الزخرفة الاسلامية ، ط1 ، القاهرة 2006

منشور

2020-03-30

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

محمد ز. ا., & مصطفى م. ج. . (2020). نووسین ونەخشی سەر کێلی گۆڕەکانی گۆڕستانی گوندی عەبابەیلێ ( توێژینەوەیەکى مەیدانییە). مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 5(1), 569-580. https://doi.org/10.32410/huj-10288