توانسته‌ جوگرافییه‌كانى دروستكردنى پارێزراوى سروشتى له‌ ناوچه‌ى هه‌ورامان

المؤلفون

  • ڕێباز لقمان مصطفى بەشی جوگرافیا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، زانکۆی هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10285

الملخص

   دوایی ده‌ركه‌وتنی گرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ جیهاندا زۆر ڕێوشوێن گیرانه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ده‌ركه‌وت دامه‌زراندنی پارێزراوه‌ سروشتییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌باشترین ڕێگاكان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌ ژینگه‌ییانه‌دا‌، بۆیه‌ زۆر وڵات له ‌ئه‌مڕۆدا به‌شێك له‌ڕوبه‌ری وڵاته‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی پارێزراوه‌ سروشتییه‌كان، له‌پێناو پاراستنی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و مانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.

ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ ده‌رخستنی ڕۆڵی توانسته‌ جوگرافییه‌ سروشتی و مرۆییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆ دروستكردنی پارێزراوه‌ سروشتییه‌كان.

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌ بۆ پێشه‌كییه‌ك و سێ ته‌وه‌ره‌، له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باسی ناساندنی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه ‌كراوه‌‌‌، ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م باسی زاراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه كراوه‌‌‌، له‌ ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌مدا باسی توانسته‌ جوگرافییه‌ سروشتی و مرۆییه‌كانی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ له‌گه‌ڵ گرنگیان بۆ دروستكردنی پارێزراوه‌ سروشتییه‌كان، له‌كۆتایدا به‌ چه‌ند ئه‌نجام و پێشنیازێك و لیستی سه‌رچاوه‌كان كۆتایی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هێنراوه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ گه‌شتووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌

1) ناوچه‌ی هه‌ورامان خاوه‌نی چه‌ندین توانستی جوگرافی سروشتی و مرۆیی گرنگه‌ بۆ دروستكردنی پارێزراوه‌ سروشتییه‌كان، وه‌ك(شوێنی جوگرافی،‌ به‌رزونزمی و دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی وه‌ك تاڤگه‌كان و ئه‌شكه‌وته‌كان و ده‌رامه‌تی ئاو بونی كانیاوی سازگار و ته‌ندروستی، ئاوهه‌وای گونجاو، ڕووه‌كی سروشتی و دارستان و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی، شوێنی مێژوویی و شوێنه‌واری دێرین و خانه‌قا و مه‌رقه‌دی ئاینی و ڕێگاوبان و زانكۆ و په‌یمانگا و پیشه‌ی ده‌ستی و شێوازی تایبه‌تی دروستكردنی خانوو جلوبه‌رگ...هیتر).

2) ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ گونجاوه‌ بۆ دروستكردنی پارێزراوی سروشتی كه‌ ده‌بێته‌هۆی سه‌رله‌نوێ ڕێك خستنه‌وه‌ی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی ئابوری ناوچه‌كه‌.

له‌كۆتایدا چه‌ند پێشنیازێك خراوه‌ته‌ڕوو له‌وانه‌: 1) به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ژینگه‌یی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سه‌رچاوه‌ سروشتی و مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

2) گرنگیدان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ژینگه‌ و پارێزراوه‌ سروشتییه‌كان و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی(هه‌میشه‌یی و كۆچه‌ر) و ئه‌نجامدانی كنه‌وپشكین بۆ شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان تاوه‌كو له‌بواری گه‌شتوگوزاری ڕۆشنبیری و مێژوویدا وه‌گه‌ڕبخرێن.

3) هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران بۆ دروستكردنی پارێزراوی سروشتی له‌ چیای هه‌ورا‌مان كه‌ سنوری ڕامیاری نێوانیان پێكدێنێت، هاوشێوه‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان میسر و سودان.

المراجع

یه‌كه‌م: سه‌رچاوه‌ كوردییه‌كان

أ) كتێب:

تالب، جه‌زا تۆفیق، ڕووه‌كی خۆرسك، كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، كتێبی سه‌نته‌ری برایه‌تی، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌ولێر، چاپی یه‌كه‌م، 1998.

رۆسته‌م، ئه‌یوب، هه‌ورامان لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كى میژوویى-كه‌لتورییه‌، به‌رگى یه‌كه‌م و دووه‌م، چاپخانه‌ى هیلین، چاپى دووه‌م، 2008.

زه‌نگه‌نه، إكرام حسن أمین‌، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ جوگرافیاى سروشتى، چاپى یه‌كه‌م، له‌بڵاوكراوه‌كانى ده‌زگاى ڕۆشنبیرى جه‌مال عیرفان، چاپخانه‌ى په‌نجه‌ره‌- تاران، 2015.

نه‌قشبه‌ندى، ئازاد محمد ئه‌مین، ئاووهه‌واى لۆكاڵى، چاپخانه‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، هه‌ولێر، 2010.

هه‌ورامانى، محمد ئه‌مین، مێژوویى هه‌ورامان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی انتشارات بلخ، تهران، چاپی یه‌كه‌م، 2000.

هه‌ورامانی، ڕێباز حمه‌غریب، جوگرافیای هه‌ورامان و ده‌رامه‌ته‌ ئاوییه‌كانی، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی حه‌مدی، سلێمانی، 2017.

ب) نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرا:

زه‌نگه‌نه، بشرى قادر كریم‌، كاریگه‌رى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر جیاوازى به‌كاربردنى ئاو بۆ به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم له‌ پارێزگاى سلێمانى، نامه‌ى ماسته‌ر، بڵاونه‌كراوه‌، بڵاونه‌كراوه‌، زانكۆى سلێمانى، كۆلێجى زانسته ‌مرۆڤایه‌تیه‌كان، به‌شى جوگرافیا، 2014.

ڕه‌شيد، شيروان عمر، گه‌شتوگوزار و ژینگه‌، گۆڤاری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، ژماره‌3، ساڵی پانزه‌هه‌م، سلێمانی،2007.

ڕزگار محمد عثمان، توانسته‌ جوگرافییه‌كانی دروستكردنی پارێزراوه‌ سروشتیه‌كان له‌هه‌رێمی چیایی له‌پارێزگای هه‌ولێر و گرنگیان له‌به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر، كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی جوگرافیا، 2010.

مصطفی، ڕێباز لقمان، توانسته‌جوگرافیه‌كانی پلاندانان و گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار له‌قه‌زای پێنجوێن به‌به‌كارهێنانی GIS، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سلێمانی، به‌شی جوگرافیا، 2016.

نجم الدين، هدى صباح، هه‌ڵسه‌نگاندنی بنه‌ما جوگرافییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزاری له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌(لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای گه‌شتوگوزار)، نامه‌ی ماسته‌ر، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر، كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی جوگرافیا، 2012.

ج-چاپه‌مه‌نی و نوسراوی حكومی:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌شی پۆلیسی دارستانی خورماڵ.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، به‌شی زانیاری دانیشتوان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، 2014، زانیاری بڵاونه‌كراوه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌، 2019.

دووه‌م: سه‌رچاوه‌ عه‌ره‌بیه‌كان:

أ) كتێب:

البارقى، شریفه‌ بنت هیازع عبدالله‌، السلوكیات الترویحیه‌ للسیاح القادمین من منطقه‌ عسیر الى محافظه‌ جده‌، رساله‌ ماجستیر، جامعه‌ الملك عبدالعزیز، كلیه‌ الاداب و العلوم الانسانیه‌، جده‌- المملكه‌ العربیه‌ السعودیه‌، 2011.

توفیق، ماهر عبدالعزیز، صناعه‌ السیاحه‌، دار زهران للنشر والتوزیع، الاردن، 1997.

الحمیری، موفق عدنان و نبیل زعل الحوامده‌، الجغرافیه‌ السیاحیه‌ فى القرن الحادى والعشرون، دار الحامد للنشر، عمان، 2006.

السعدون، عبدالجلیل ضارى عطاالله، دراسه‌ الواقع السیاحى فى محافظه‌ بابل و ضروره‌ تخطیط الخدمات السیاحیه‌ فیها، رساله‌ ماجستیر، جامعه‌ بغداد، مركز التخطیط الحضری و الاقلیمی، 1988.

النقشبندی، ئازاد محمدامین، امكانات إنشاء المحمیات الطبیعیه‌ فى العراق وأهمیتها فى التنمیه‌ السیاحیه‌ وصیانه‌ البیئه‌ الطبیعیه‌، مجله‌ زانكۆ، عدد42، سنه‌ 2009، مطبعه‌جامعه‌ صڵاح الدین، اربیل.

الوائلی، على عبدالزهره‌ كاظم، أسس و مبادیء فى علم الطقس و المناخ، وزاره‌ التعلیم العالی والبحث العلمی، جامعه‌ بغداد، كلیه‌ التربیه‌ ابن الرشد، قسم الجفرافیه‌، 2005.

الوائلی، على عبدالزهره‌ كاظم، أسس و مبادیء فى علم الطقس و المناخ، وزاره‌ التعلیم العالی والبحث العلمی، جامعه‌ بغداد، كلیه‌ التربیه‌ ابن الرشد، قسم الجفرافیه‌، 2005.

جمهوریه‌ العراق، وزارة الاعلام، مدیریه‌ الاثار العامه‌، أطلس المواقع الاثریه‌ فی العراق، مطبعه‌ مكتبه‌ الوطنیه‌، بغداد، 1976.

الجمهوریه‌ العراقیه‌، المواقع الاثریه‌ فی العراق، من مطبوعات مدیریه‌ الاثار العامه‌، بغداد،1970.

ب) نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرا:

اسود، هوشنك محمود، إمكانات التنمیه‌ السیاحیه‌ فی المنطقه‌ الجبلیه‌ لمحافڤه‌ أربیل"دراسه‌ جغرافیه‌"، رساله‌ ماجستیر، جامعه‌ المنصوره‌، كلیه‌الاداب، قسم الجغرافیا، 2014.

حسين، بهزاد حلمي، الإمكانات الجغرافية السياحية فى قضاء (ئاكری) دراسة فى جغرافية السياحة، رسالة ماجستير، جامعة صلاح الدين- هةولير، كلية الاداب، 2009.

حسین، صباح سعید، التنمیه‌ السیاحیه‌ فی المنطقه‌ الجبلیه‌ بإقلیم كردستان العراق"دراسه‌ جغرافیه‌"، رساله‌ ماجستیر، جامعه‌ المنصوره‌، كلیه‌الاداب، قسم الجغرافیا، 2014.

شلال، صلاح عدنان مجول، تحليل جغرافي الإمكانات السياحة البيئية فى محافظة الأنبار، رسالة ماجستير، غير منشورة، جامعة الأنبار، كلية التربية للعلوم الإنسانية، قسم الجغرافية، 2011.

عمر، لقمان وسو، التغيرات المناخية و أثرها في متطلبات تحقيق التنمية الزراعية في محافظة أربيل، أطروحة دكتوراه، غيرمنشورة، فاكلتي التربية، جامعة كوية، 2013.

ج) گۆڤاره‌كان:

خطاب، نیاز عبدالعزیز و سنور أحمد رسول، السیاحه‌ البیئیة وإمكانات نشوئها وتطورها فی اقلیم جبال كوردستان العراق، گۆڤاری زانكۆی كۆیه‌، ژماره‌22، ئازاری2012.

الراوی، عادل سعید، امكانات العراق السیاحیه‌ فی الماده‌ الخام الطبیعیه‌، المناخ، مجله‌ جمعیه‌ الجغرافیه‌ العراقیه‌، العدد 26، مطبعه‌ العانی، بغداد، 1991.

سێیه‌م: سه‌ردانی‌ مه‌یدانی:

سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌‌ له‌ به‌رواری(10/1 و 15/2/2019).

(سه‌ردانی مه‌یدانی توێژه‌ر، 10/3/2019).

چواره‌م: به‌رنامه‌كان:

به‌رنامه‌یArc GIS Version10.3.

‌ به‌رنامه‌ی(Google Earth Pro).

منشور

2020-03-30

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

مصطفى ڕ. ل. (2020). توانسته‌ جوگرافییه‌كانى دروستكردنى پارێزراوى سروشتى له‌ ناوچه‌ى هه‌ورامان. مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 5(1), 512-540. https://doi.org/10.32410/huj-10285