موعجیزەی تێپەڕبوونی هەورە بروسكە لەڕوانگەی زانستیی و فەرموودەیەكی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت)

المؤلفون

  • عزیز عبدلله بەرزنجی (1) بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق. (2) بەشی پەروەردەی فیزیا، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی ئیشک، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • عباس حسين روستم بەشی زانستی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • حيدر جلال اسماعيل بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • محمد عبدالله حمد بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • مظفر مصطفی امین بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10221

الملخص

   جێگای ئاماژە پێ‌ كردنە، هەورە بروسكە، یەكێكە لەدیاردە  ‌هەرە كۆنەكانی سروشت كە لەسەر زەویەوە تێبینی دەكرێت و بریتیە لەكرداری خاڵیبوونەوەی  بارگەی كارەبایی لەكاتێكی كەم و ڤۆڵتیەی بەرزدا ڕوودەدات لەنێوان هەورو زەوی یان هەور و هەوردا. لەئەنجامدا ڕووناكی یەكی زۆر بەهیز و دەنگێكی زۆر بەرزی لێ پەیدا ئەبێت. لەسەرەتادا هەوای نێوان زەوی و هەورەكە  دەوری نەگەیەنەر دەبینێت لەنێوان بارگەی كارەبایی موجەب و سالب واتە لەنێوان زەوی و هەوردا, ئەگەر هێزی دووبارگە جیاوازەكە گەیشتە ئاستی پێویست ئەوا فراوانی نەگەیاندن كەم دەبێت و هەورە بروسكە پەیدادەبێت. لە ئەنجام دا خاڵی بوونەوە روودەدات تا ئەو كاتەی دووبارە بارگە پێچەوانەكان  دروست دەبنەوە.

تاقیكردنەوەكان ئەوەیان سەلماندووە هەورە بروسكە یەك  پارچە نیە وەك ئێمە دەیبینین بەڵكو لە چەند رەوگەیەك پێك دێت. لە هەموو رەوگەیەك گرنگتر رەوگەی بەرەو خوار و رەوگەی بەرەو سەرن واتا لێدانی بروسكە لە زەوی و گەرانەوەی بروسكەكەیە بو سەرەوە. واتە كاتی بروسك لێدان و گەرانەوە بەئەندازەیەك كورتە كەچاوی مروڤ هەستی پێناكات. ئەم كاتەش خەملێنراوە لە سنووری چەند بەشێك لە هەزار بەشی چركەیەكە. وەسفێكی هاوشێوەی ئەم دیاردەیە لەلایەن پێغەمبەری خودا موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت)  بەر لە زیاتر لە ١٤٠٠سال باسی لێكراوە. لە فەرموودەیەك دا كەباسی پردی سیرات(صراط) دەكات دەفەرمووێ‌ « الم تروا الی البرق كیف یمر و یرجع فی طرفە عین؟» واتە نابینن كاتێك بروسك دێت و دەگەرێتەوە لە چاو تروكانێكدا؟ لە ئەمەشدا ڕاستییەكی زۆر ڕوون و ئاشكرای زانستی حاشا هەڵنەگر بەدی ئەكرێت.

بۆیە، بەتێڕامانێكی وورد لە فەرموودەكەی پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لێ بێت) وە بەراوردكردنی لەگەڵ ئەو ڕاستیەی كەئێستا زاناكان پێی گەیشتوون, بۆمان  دەردەكەوێ‌ كە فەرموودەكە موعجیزەیەكی ئاشكرایە و بەتەواوی یەكدەگرێتەوە لە گەڵ خێرایی و ڕۆیشتن و گەرانەوەی هەورە بروسكە بەبەراورد لە گەڵ تێپەربوونی هەندێك لە مرۆڤەكان  لەڕۆژی دوایی لە سەر پردی سیراتدا، كە ئەمەش هەمان ئەو وەسفە زانستیەیە كە زاناكانی ئەم سەردەمە باسی لێوە دەكەن. 

هەرچەندە پێغەمبەری خودا  (دروودی خوای لەسەر بێت) بەدڵنیاییەوە ئەفەرمووێ‌ ئایا نابینن كەچۆن هەورە بروسكە  تێدەپەڕێت و دەگەڕێتەوە لە چاوتروكانێك دا, كە ئەمەش بۆخۆی وەك ئاماژەیەك وایە كە پێغەمبەری خودا  (دروودی خوای لەسەر بێت) لە شتانێك ئاگادارمان دەكاتەوە كە بە چاوی سەر نابینرێت ، چوونكە كاتەكەی زۆر كورتە و لە مەودای یەك لەسەرهەزاری چركەیە, تەنها بە  كامیرای زۆر پێش كەوتوو دەتوانرێت وێنەی بگیرێت كەدەتوانێت هەزار وێنە بگرێت لە چركەیەكدا. لە راستیدا، ئەو وەسفە روون و ئاشكرایەی پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت)  تەنها بەڵگەیە بۆ راست و درووستی پەیامی ئەو چوونكە زانست كاتێكی زۆری پێویست بوو تا كو ئەو دیاردە بە روونی ببینێت.

السيرة الشخصية للمؤلف

  • عزیز عبدلله بەرزنجی، (1) بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق. (2) بەشی پەروەردەی فیزیا، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی ئیشک، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

    (1) Department of Physics, College of Education, Salahaddin University-Erbil, Erbil, Kurdistan Region, Iraq
    (2) Physics Education Department, Education Faculty, Ishik University, Erbil, Kurdistan Region, Iraq
    (1) بەشی فیزیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی سەڵاحەدین، شاری هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

المراجع

Home, R.W., Electricity and the nervous fluid. Journal of the History of Biology, 1970. 3(2): p. 235-251. DOI: https://doi.org/10.1007/BF00137353

TURNS, B.F., Benjamin Franklin and lightning rods. Physics Today, 2006. 59(1): p. 42. DOI: https://doi.org/10.1063/1.2180176

McGaughey, S.L., Institutional entrepreneurship in North American lightning protection standards: Rhetorical history and unintended consequences of failure. Business History, 2013. 55(1): p. 73-97. DOI: https://doi.org/10.1080/00076791.2012.687537

Rakov, V.A., Lightning discharge and fundamentals of lightning protection. Journal of Lightning Research, 2012. 4(1): p. 3-11. DOI: https://doi.org/10.2174/1652803401204010003

Nag, A., B.A. DeCarlo, and V.A. Rakov, Analysis of microsecond-and submicrosecond-scale electric field pulses produced by cloud and ground lightning discharges. Atmospheric Research, 2009. 91(2): p. 316-325. DOI: https://doi.org/10.1016/j.atmosres.2008.01.014

Franklin, B., Experiments and observations on electricity made at Philadelphia. London E Cave, 1774.

Zipse, D.W., Lightning protection systems: Advantages and disadvantages. IEEE Transactions on Industry Applications, 1994. 30(5): p. 1351-1361. DOI: https://doi.org/10.1109/28.315250

Rakov, V.A. and M.A. Uman, Lightning: physics and effects. 2003: Cambridge University Press. DOI: https://doi.org/10.1017/CBO9781107340886

Warren, L., Encyclopedia of Twentieth-Century Photography, 3-Volume Set. 2005: Routledge. DOI: https://doi.org/10.4324/9780203943380

Nag, A. and V.A. Rakov, Some inferences on the role of lower positive charge region in facilitating different types of lightning. Geophysical Research Letters, 2009. 36(5). DOI: https://doi.org/10.1029/2008GL036783

Betz, H.D., et al., Lightning detection with 3‐D discrimination of intracloud and cloud‐to‐ground discharges. Geophysical research letters, 2004. 31(11). DOI: https://doi.org/10.1029/2004GL019821

Rycroft, M., S. Israelsson, and C. Price, The global atmospheric electric circuit, solar activity and climate change. Journal of Atmospheric and Solar-Terrestrial Physics, 2000. 62(17): p. 1563-1576. DOI: https://doi.org/10.1016/S1364-6826(00)00112-7

Pirjola, R., Effects of space weather on high-latitude ground systems. Advances in Space Research, 2005. 36(12): p. 2231-2240. DOI: https://doi.org/10.1016/j.asr.2003.04.074

Khan, M.M. and T.-u.-D. Hilaali, Translation of the meanings of the Noble Quran in the English Language. 1997: King Fahd Complex For Printing The Holy Quran.

DeYoung, D.B., A Survey of Lightning. Creation Research Society Quarterly, 2013. 49(4). DOI: https://doi.org/10.2174/1652803401204010049

Frank, M.V. and W.E. Kastenberg, Probabilistic risk management using risk-based safety goals for the design of spacecraft with onboard nuclear reactor systems. Nuclear technology, 2007. 159(1): p. 25-38. DOI: https://doi.org/10.13182/NT07-A3854

Jensenius Jr, J.S., A detailed analysis of lightning deaths in the United States from 2006 through 2014. National Weather Service Executive Summary, 2015.

Galiano, D., Thunderstorms and Lightning. 2003: The Rosen Publishing Group.

Uman, M.A. and E.P. Krider, A review of natural lightning: Experimental data and modeling. IEEE Transactions on electromagnetic compatibility, 1982(2): p. 79-112. DOI: https://doi.org/10.1109/TEMC.1982.304006

Dwyer, J.R. and M.A. Uman, The physics of lightning. Physics Reports, 2014. 534(4): p. 147-241. DOI: https://doi.org/10.1016/j.physrep.2013.09.004

Saba, M., M. Ballarotti, and O. Pinto, Negative cloud‐to‐ground lightning properties from high‐speed video observations. Journal of Geophysical Research: Atmospheres, 2006. 111(D3). DOI: https://doi.org/10.1029/2005JD006415

Parker, P., An Introduction to the Lightning Process®: The First Steps to Getting Well. 2012: Hay House, Incorporated.

Sassen, K., et al., Highly supercooled cirrus cloud water: Confirmation and climatic implications. Science, 1985. 227(4685): p. 411-413. DOI: https://doi.org/10.1126/science.227.4685.411

Siddiqui, A.H., Translation of Sahih Muslim. University of Southern Carolina Centre for Muslim-Jewis Engagement-Avaiabl from: www. usc. edu/schools/college/crcc/engagement/resources/texts/muslim/hadith/muslim, 2008.

Al-Chalabi, A., M.R. Turner, and R.S. Delamont, The Brain: A Beginner’s Guide. 2006: Oneworld.

Elsom, D.M., Lightning: Nature and Culture. 2015: Reaktion Books.

منشور

2019-04-23

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

بەرزنجی ع. ع., روستم ع. ح. ., اسماعيل ح. ج. ., حمد م. ع. ., & امین م. م. (2019). موعجیزەی تێپەڕبوونی هەورە بروسكە لەڕوانگەی زانستیی و فەرموودەیەكی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت). مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 4(1), 914-927. https://doi.org/10.32410/huj-10221