Iraqi Kurdistan Independence Referendum, challenges and consequences

المؤلفون

  • هۆشمەن عەتا محمود بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10189

الملخص

 

 

     ڕیفراندۆم له‌ مێژووی سیاسی و دونیای مۆدێرندا بابه‌تێكی تازه‌یه‌، له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ وه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌ی خۆنوسین به‌كاریانهێناوه‌. هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ دۆخێكی پڕ له‌ كێشه‌ و جه‌نگ دا كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕی تاكلایه‌نه‌ بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆیدا ته‌نها دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ تێكشكانی داعش و گرتنه‌وه‌ی موسڵ. له‌ 25/9/2019 پڕۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدراو زۆرینه‌ی ڕه‌های به‌شداربوان به‌ به‌ڵی ده‌نگیاندا. هه‌رچه‌نده‌ پڕۆسه‌كه‌ هیچ پابه‌ندبونێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی نه‌بوو به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران زۆرترین دژایه‌تیان كردو پلانیان بۆ سزادانی گه‌لی كوردستان داڕشت. ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم له‌ باشوری كوردستان پرسێكی مشتومڕئامێزو پر له‌ ته‌نگژه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بوو، یه‌‌كێك له‌ كێشه‌كانی ڕیفراندۆم ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ناوخۆدا كۆده‌نگی نیشتیمانی نه‌بوو، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی نه‌بوو. ویلایه‌ته‌ یه‌كگتوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 1991 ه‌وه‌ كوردستانی عێراقی ده‌پاراست، گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد بۆ حكومه‌تی عێراق كاتێك سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 چونه‌وه‌‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، هه‌روه‌ها كاتێك كه‌ عێراق گه‌مارۆی ئاسمانی و زه‌مینی خسته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم. لێره‌وه‌ ڕیفراندۆم ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ بۆی ئه‌نجامدرا نه‌هاته‌ دی به‌ڵكو ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی زیانبه‌خشی لێكه‌وته‌وه‌ بۆ ده‌سكه‌وته‌ مێژوویه‌كانی كورد له‌ عێراق كه‌ به‌درێژایی بیست و شه‌ش ساڵ به‌ دی هێنابون.

المراجع

Michael G. Roskin, Robert L. Cord, James A. Medeiros and Walter S. Jones; Political Science, An Introduction, 14 edition, Person books, Boston 2017

Oxford dictionary online, available at: https://en.oxforddictionaries.com/definition/plebiscite

Statement by the Press Secretary on the Kurdistan Regional Government’s Proposed Referendum.

د.جه‌لال حه‌سه‌ن موسته‌فا، پاش ڕیفراندۆم: مەترسی و بەربەستەکان، 2017، سیاتی میلله‌تپرێس

دكتۆر بورهان یاسین و دكتۆر سه‌ردار عه‌زیز، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ ناوه‌وه‌ بونیاد نان له‌ ده‌ره‌وه‌ دان پیانان، سلێمانی، 2017

دكتۆر ئیبراهیم محمد عزیز، كاریگه‌ری ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی كورد پاش ڕیفراندۆم، گۆڤاری خاڵ ژماره‌ (14)، ساڵی 2017

سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، حیكایه‌تی ڕیفراندۆم 25 ئه‌یلۆل 2017، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، چاپی دووه‌م 2018.

ڕێبوار بابكه‌یی، ڕیفراندۆم و شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر: له‌ ده‌نگی ئیراده‌وه‌ بۆ ده‌نگی چه‌كه‌كان، شه‌ڕی دیپلۆماسی هه‌رێم له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی، هه‌ولێر،2018.

علی باپیر، ڕیفراندۆم هه‌قه‌، به‌ڵام با به‌شێوازێكی هه‌قیش جێ‌به‌جێ‌ بكرێ‌، 2017

ئاواره‌ حسین ئه‌حمه‌د، مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تیداو شێوازه‌كانی جێبه‌جێكردنی، گۆڤاری خاڵ، ژماره‌ (14) ساڵی 2017.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته‌ به‌م لینكه‌ كه‌ هه‌موو به‌یاننامه‌و كۆنوسه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمی تێدایه‌:

http://www.presidency.krd/kurdish/default.aspx

هاورێ حه‌سه‌ن حه‌مه‌، فه‌رهاد حه‌سه‌ن عبدالله‌، داستان جاسم، شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌ك ڕوداو، دوو گێڕانه‌وه‌، چێوه‌سازی ڕوداو له‌ سه‌روبه‌ندی ململانێكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان. زنجیره‌ بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ ململانێ و قه‌یرانه‌كان ژماره‌(32) ، توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ پی دی ئێف به‌رده‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌م سایته‌: www.kurdistanc.com

كاروان أورحمان اسماعیل، خوێندنه‌وه‌یه‌كی یاسایی بۆ بڕیاری ژماره‌ (55)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌ بابه‌تی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، مؤتمر الدولی الثالث للقضایا القانونیه‌، كلیه‌ القانون، جامعه‌ ایشك، أربیل 2018.

برێت مەکگورک لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى هەرێم کۆدەبێتەوە، سایتی فه‌رمی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌رده‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌: https://www.dengiamerika.com/a/iraq-kurdistan/4028603.html

Washington institute, Regional Implications of the Kurdish Referendum, 2017, available on: https://www.youtube.com/watch?v=tQh6Hnz7rgI&t=1354s

م.م. میثم غانم جبر، استفتاء انفصال اقلیم كردستان عراق بین قبول ورفض، مجله‌ الواسط للعلوم الانسانیه‌، الاصدار 14، 2018

غالب دلای، مستقبل الاستفتاء كردستان العراق، مركز الجزیرة للدراسات، تشرین الثانی 2017.

ته‌له‌فزیۆنی كوردستان 24، سه‌رۆك بارزانی: هیچ ئومێدێک نەما کە بتوانین هاوبەشییەکی ڕاستەقینە بونیاد بنێین، مانگی هه‌شتی 2017، له‌م لینكه‌ به‌رده‌سته‌:

http://www.kurdistan24.net/so/opinion/251c8aeb-78ec-45b4-911f-a1d27a370710

Rudaw, Kurdistan Region to hold independence referendum on Sept 25, 2017, available at:

http://www.rudaw.net/english/kurdistan/070620171

the star, Kurds agree to postpone independence referendum, 2014, available at: https://www.thestar.com/news/world/2014/09/05/kurds_agree_to_postpone_independence_referendum.html

Iraq Kurdistan independence referendum planned". BBC News. 1 July 2014.

Kurds agree to postpone independence referendum". theStar.com. 5 September 2014

Iraqi Kurdish Leader Calls For Nonbinding Vote On Independence". Radio Free Europe/Radio Liberty. 3 February 2016

Barzani: Kurdistan will hold referendum before October". Kurdistan24 (English). March 2016.

http://www.kurdistan24.net/en/news/e4536e45-41b2-49f7-8cba-bb569cb4a6d3/pm-barzani--mosul-could-be-liberated-within-three-months

Iraqi Kurds plan independence referendum on Sept. 25". Reuters. 13 June 2017.

de Vreese, Claes H. (2007). "Context, Elites, Media and Public Opinion in Reerendums: When Campaigns Really Matter". The Dynamics of Referendum Campaigns: An International Perspective. Palgrave Macmillan. pp. 2–3. ISBN 9780230591189.

Serdült, Uwe; Welp, Yanina (2012). "Direct Democracy Upside Down" (PDF). Taiwan Journal of Democracy. 8 (1): 69–92. doi:10.5167/uzh-98412.

منشور

2020-03-30

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

محمود ه. ع. (2020). Iraqi Kurdistan Independence Referendum, challenges and consequences. مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 5(1), 581-600. https://doi.org/10.32410/huj-10189