مه‌ترسییه‌ جیۆمۆرفییه‌كان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى هاتووچۆ له‌ ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوريى پشته‌ (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جیۆمۆرفۆلۆجیاى پراكتیكى)

المؤلفون

  • هێرۆ نصر الدین محمد امین بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، شاری کەلار، هەرێمی کوردستان، عێراق
  • هێمن نصر الدین محمد امین بەشی جوگرافیا، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، شاری کەلار، هەرێمی کوردستان، عێراق

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10284

الملخص

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ناونیشانى (مه‌ترسییه‌ جیۆمۆرفییه‌كان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى هاتووچۆ له‌ ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوريى پشته‌) هه‌ڵگرتووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ جیۆمۆرفۆلۆجیاى پراكتیكى، و تیايدا كاریگه‌رى باوترین مه‌ترسییه‌ جیۆرفییه‌كان له‌سه‌ر جوڵه‌ى هاتووچۆ له‌ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وەدا‌ خراوه‌ته‌ڕوو.

   ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ بریتییه‌ له‌و به‌شه‌ ڕێگایه‌ى ده‌روازه‌ى سنوريى پشته‌، كه‌ له‌ڕێگاى (كه‌لار– سلێمانى) جیاده‌بێته‌وه‌، و ده‌كه‌وێته‌ ناو ئاوزێڵى سه‌رته‌ك له‌ ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ربه‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان و بەناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجەدا تێپەڕ دەبێت‌، واته‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی ناوچه‌ى شاخاوى و سه‌ره‌تاى ناوچه‌ى نیمچه‌ شاخاوییه‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، له‌ڕووى ئه‌سترۆنۆمییه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دووبازنه‌ی پانى (45°  53°  34° - 50°  04°  35°)ى باكور، و نێوان دوو هێڵى درێژى (50°  36°  45° -  15°  53°  45°)ى ڕۆژهه‌ڵات. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ خستنه‌ڕووى گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌یه‌، كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر پرۆسه‌ جیۆمۆرفییه‌ ڕوخێنه‌ره‌كان، و ده‌ست نیشانكردنى گرنگترین مه‌ترسییه‌ جیۆمۆرفییه‌ باوه‌كان و دیاریكردنى شوێنى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوريى پشته‌، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى ئه‌و پرۆسانه‌، بۆیه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌ بۆ سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى دابه‌شكراوه‌، ئه‌وانیش (تایبەتمەندییەكانی ژینگەی سروشتی ناوچەی لێكۆڵینەوە و پەیوەندییان بە مەترسییە جیۆمۆرفییەكانەوە، و ڕێگاكانى هاتووچۆ، و مه‌ترسییه‌ جیۆمۆرفییه‌ باوه‌كانى ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى هاتووچۆ)، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژینگه‌ى سروشتى ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ڕێگه‌ خۆشكه‌رن بۆ چالاككردنى ئه‌و پرۆسه‌ جیۆمۆرفییانه‌ى ده‌بنه‌هۆى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوريى پشته‌، و زۆربه‌ى مه‌ترسییه‌كان له‌جۆرى پرۆسه‌ مۆرفۆدایناميكییه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت كه‌وتن و خزانى به‌رد، كه‌ به‌زۆرى له‌ ده‌ربه‌ندى سه‌رته‌ك و ناوچه‌ى هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى ئاويى نێوان ئاوزێڵى سه‌رته‌ك و ئاوزێڵى زمكان ڕووده‌دات.

المراجع

Bell, Fred G., Geological Hazards, their assessment, avoidance and mitigation, E & FN Spon, London and New york, 2002.

Bergsma, E.IKO, Rainfall Erosion Surveys for conservation Planning, Jor. ITC. Netherlands, 1983.

Burring, Soil and soil conditions in Iraq, Exploratory Soil map of Iraq, Bahgdad, 1960.

FAO Northern Iraq, Coordination office, Geological Map of Qaradagh-Kalar Basin, Scale 1250000.

Jassim, Saad Z., and Jeremy C. Goff, Geology of Iraq, Dolin, Prague and Moravian museum, bron, 2006.

Marin, Stam, GIS Solution Natural Resource Management, Tenewable Natural Resources Foundation and Nation Academy of Sciences-National Research Council, Washington, Ed 1999.

) قارەمان، لەیلا محمد، خاكی هەرێمی كوردستان، جیۆگرافیای هەرێمی كوردستان، كتێبی سەنتەری برایەتی3، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، چاپی دووەم، هەولێر، كۆتایی 1999.

) محمد امین، هێمن نصرالدین، ئاووهەوا و كاریگەری لەسەر پرۆسە جیۆمۆرفۆلۆجییەكان لەقەزای كەلار، نامەی ماستەر (بڵاونەكراوە)، زانكۆی گەرمیان، فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان و وەرزش، 2015.

) یاسین، هاشم و ئه‌وانى تر، ئه‌تڵه‌سى هه‌رێمى كوردستانى عێراق، عێراق و جیهان، چاپخانه‌ى تێنووس، چ1، 2009.

) وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان، بەشی كەشناسی، داتای بڵاونەكراوە، 2017.

) ئیدارەی گەرمیان، بەشی ڕاگەیاندن، 24/2/2019.

* سەرچاوە عەرەبییەكان

) الحسني، فاضل باقر، مهدي الصحاف، اساسيات علم المناخ التطبيقي، جامعة بغداد، مطبعة دار الحكمة، 1999.

) الحسيني، حكمت عبدالعزيز حمد واخرون، المخاطر الجيومورفولوجيية على طرق النقل في منطقة الجبلية في محافظة اربيل، طريق سبيلك – ميركه سور نموذجاً، مجلة زانكو للدراسات الانسانية، المجلد 20، العدد 6، 2016.

) الدليمي، خلف حسين، الجيومورفولوجيا التطبيقية (علم شكل الارض التطبيقي)، الصفاء للنشر والتوزيع، الطبعة الاولى، 2012.

) سلامة ,حسن رمضان ، أصول الجيمورفولوجية، دار المسيرة للنشر والتوزيع، عمان 2007.

) صالح، جمال، السلامة من الكوارث الطبيعية والمخاطر البشرية، دار الشروق للطبع، الطبعة الاولى، قاهرة، 2002.

) كاظم، وسن محمد علي، دراسة جيومورفولوجيية للأنهيارات الارضية في قضاء حلبجة، جامعة مستنصرية، مجلة كلية التربية الاساسية، المجلد 20، العدد 84، 2014.

) محسوب، محمد صبري، محمد ابراهيم ارياب، الاخطار والكوارث الطبيعية (الحدث والمواجهة)، دار الفكر العربي، الطبعة الاولى، 1998.

) مندور، مسعد سلامة، الاخطار الطبيعية في مدينة أسوان، جامعة المنصورة، كلية الاداب، الطبعة الاولى، 2004.

* سەرچاوە ئینگلیزییەكان

منشور

2020-03-30

إصدار

القسم

Articles

كيفية الاقتباس

محمد امین ه. ن. ا., & محمد امین ه. ن. ا. (2020). مه‌ترسییه‌ جیۆمۆرفییه‌كان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى هاتووچۆ له‌ ڕێگاى ده‌روازه‌ى سنوريى پشته‌ (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ جیۆمۆرفۆلۆجیاى پراكتیكى). مجلة جامعة حلبجة:: گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە, 5(1), 491-512. https://doi.org/10.32410/huj-10284