Students' Protests in Iraq between 1926-1928: background and consequences

Authors

  • Hardi Mahdi Mika Department of Political Sciences, College of Political Sciences, University of Sulaimani, Sulaimani City, Kurdistan Region, Iraq

DOI:

https://doi.org/10.32410/huj-10287

Abstract

خۆپیشاندانە خوێندکارییەکانی عێراق ١٩٢٦-١٩٢٨.ز؛ زەمینە و لێکەوتەکانی
ئەگەرچی تا ساڵی ١٩٣٢ز عێراق و حکومەتەکەی لە ژێر سایەی حاکمی سیاسی و هەژموونی سەربازی ئینتدابی بەریتانیادا بوو، بەڵام لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە، هەندێ لە توێژە کۆمەڵایەتییەکانی ناو کۆمەڵگەی عێراق لە چوارچێوەی جوڵە و پیشەی خۆیان و لە پەراوێزی کەشی سیاسیی عێراقدا چەندین چالاکی و کاردانەوە و بزوتنەوەیان دەستپێکرد، بزوتنەوەی خوێندکاریی خوێندکارانی عێراق بە تایبەت لە شاری بەغدا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦-١٩٣٢ز، یەکێکە لەو دیاردە کۆمەڵایەتییانەی کە جێگەی تێڕامان و راڤەی مێژووییە، بە رەچاوکردنی ئەو دۆخە ناجێگیرەی پرۆسەی سیاسیی و ئاڵوگۆڕەکان و دواکەوتووی دۆخی کۆمەڵآیەتی کە هێشتا عێراق نەک وەک وڵاتێکی دامەزراوەیی دانەمەزرابوو، ئامارەکانی ژمارەی خوێندنگە و خوێندکاران و مامۆستایان ئەم حاڵەتە دەسەلمێنن، هاوکات جوڵانەوەیەکی وا دیاری خوێندکاریش دیسانەوە حاڵەتێکی هەستپێکراوی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دەبینرێت، ئەمەش بۆ مێژووی هاوچەرخی ناوچەکە شایستەی لێنۆڕین و توێژینەوەیە. هیندە بەسە کە بزانرێت تەنها لە ماوەی ساڵانی ١٩٢٦-١٩٢٨ز لانیکەم سێ جوڵانەوەی خوێندکاریی دیار دەرکەوتن: یەکەم: خۆنیشاندان دژی رێککەوتننامەی ١٩٢٦ی عێراق-ئینگلیز، دووەم: خۆنیشاندانی پەیوەست بە دۆسێی دەرکردنی ""ئەنیس نسوڵی" نووسەری کتێبی مێژووی ناو پرۆگرامەکانی خوێندن، سێیەم: خۆنیشاندان دژی هاتنی "ئەلفرێد مۆندی جوو" بۆ عێراق. هەریەک لەم جوڵانەوانە جیا لەوەی خوێندکاریین، هاوکات بارگاوین بە دۆخی سیاسیی و هەم کارتێکەر و هەم کارلێکراویشن. ئەم توێژینەوە بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارانەوەیە: هۆکارەکانی پشت بزوتنەوەی خوێندکاریی سەرەتای بنیاتنانی عێراقچیبوو؟ سیاسەت و سیاسەتوانەکان چ رۆڵێکی لەو بزوتنەوەیەدا گێرا؟ ئایا بزوتنەوەیەکی سروشتی بوو یان کارتێکی سیاسی دەستی سیاسییەکان بوو؟ رەوتی توێژینەوەکە دەچیتە خانەی توێژینەوە نێوپسپۆڕییەکانی بواری کۆمەڵناسی مێژوویی و بۆ شیکاری پیدراوە مێژووییەکانیش پشتی بەستووە بە تیۆرەی "ئامادەسازی سەرچاوەکان"ی کۆمەڵناسی مێژوویی چارلز تێلی زۆرترینی ئەم دیدگایەشی دەکەونە ناو کتێبەکەی {لە ئامەدەسازییەوە تا شۆڕش} و تایبەتە بە راڤەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و جەخت لەسەر هۆکاری بزوتنەوەکان و جوڵێنەر و سەرکتکارەکانی جوڵانەوەکان دەکاتەوە و وەک دیادردەیەکی کۆمەڵایەتی ئامرازی شیکردنەوەی بۆ دیاریکردوون. میتۆدی توێژینەوەی بەکارهاتووش میتۆدی وەسفی-شکارییە کتێبخانەییە و بۆ کۆکردنەوەی پێدراو و روداوە مێژووییەکانیش پشدەبەسترێت بە یاداشت و سەرچاوە مێژووییەکان و هاوکات ئەو ئەدەبیاتەی کە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان شیکار دەکەن.
وشەکلیلیەکان: خۆپیشاندانی خوێندکاریی، تیۆری ئامادەسازیی سەرچاوەکان، مێژووی هاوچەرخ، عێراق.

References

- احمد، کمال مظهر (1981). الطبقه العامله العراقیه التکون و بدایات التحرک. بغداد: دار الرشید للنشر.

- اسکاچپول، ت. (1388). بینش و روش در جامعه شناسی تاریخی. (س. ه. آقاجری، مترجم) تهران: نشر مرکز.

- الحسنی، ا. ع. (1988). تاریخ الوزارات العراقیه (جلد الثانی). بغداد: منشورات الابجدیه.

- الربیعی، ن. (2017). تاریخ یهود العراق/859ق.م-1973. الجزء الاول. بیروت: دارالرافدین.

- الزیدی، ی. ع. (1978). لمحات من تاریخ الحرکة الطلابیه فی العراق 1926-1930. فصلنامه اداب الرافدین ، 9. DOI: https://doi.org/10.33899/radab.1978.166220

- السودانی، ص. ح. (1980). النشاط الصهیونی فی العراق 1914-1952. بغداد.

- العمری، خ. ا. (1986). حکایات سیاسیه من تاریخ العراق الحدیث. بغداد: مکتبه آفاق العربیه.

- الدوری، ح. م. ا.(2010). تطور التعلیم فی العراق/1850-1915م، مجله سر من رأی، مجلد6، صص1-16.

- المفرجی، ع. ح. ع.(2012). السیاسه التعلیمیه فی العراق1915-1930، مجله الباحث، مجلد2، جامعه کربلاء، صص248-282.

- الهلالی، ع. (2018). معجم العراق/سجل التاریخی سیاسی اقتصادی اجتماعی ثقافی. الجزء الاول(من الحرف أ الی الحرف ت)، بیروت: دارالرافدین.

- تریپ، ت. (2006). صفحات من تاریخ العراق المعاصر. (ز. ج. ادریس، مترجم) بیروت، لبنان: الدار العربیه للعلوم.

- تیلی، چ. (1388). از بسیج تا انقلاب. (ع. م. زاد، مترجم) تهران: پژوهشکده امام خمینی و انقلاب اسلامی.

- اسماعیلی، ک، 1391، نگاهی به نظریه کنش جمعی چالز تیلی، http://sociology9.blogfa.com/post/24

- زاهد، س. (1989). جنبش های اجتماعی معاصر ایران. تهران: انتشارات سروش.

- عامری، ر. م. (2009). وزراء المعارف فی عهد انتداب البریطانی 1920-1932. دراسات التربویه ، عدد 8، 85.

- فاضل، م. (2006، كانون الثاني 27). ساطع الحصري وأثره في نظام التربية والتعليم في العراق. www.iraqcenter.net

- کریمی، م. (1988). علل و زمینه ها جنبش 1920 عراق علیه انگلستان. فروغ وحدت ، 19، 71

- واعظ،ن. ، شایسته، ش.، حسینی، س.ا.(1397). تحولات سیاسی عراق از استقلال تا اشغال، فصلنامه پژوهشهای سیاسی و بین المللی، شماره34، دوره9، بهار، صص122-90.

Published

2020-03-30

Issue

Section

Articles

How to Cite

Mahdi Mika, H. . (2020). Students’ Protests in Iraq between 1926-1928: background and consequences. Halabja University Journal, 5(1), 555-568. https://doi.org/10.32410/huj-10287