The Role of suffix /_er/ to make up professional noun (derivation and compound) in Kurdish Language
DOI:
https://doi.org/10.32410/huj-10337Keywords:
پاشگرى ناوی پیشە لە زمانى کوردیدا, گیرەکى وشەداڕێژەر, مۆرفۆلۆجی ناوى پیشەAbstract
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ شیکارکردنى لایەنێکى گرنگیى مۆرفۆلۆجی زمانى کوردی، ئەویش بە خستنەڕووى ڕۆڵ و بەبەرهەمیی مۆرفیمى وشەداڕێژەرى /-ەر/ ، لە سازکردنى ناوی پیشەیی لە زمانى کوردیدا، لەگەڵ دەرخستنی هەندێ لایەنى گرنگ و شاراوە لە سازکردنى ناوى پیشەیی داڕێژراو لێکدراودا، کە سەرچاوەى دروستبوونى بەشێک لەم وشانە، ڕەگى کردارەو بەشەکەی تریشیان چاوگەکانی زمانى کوردییە، کە هەریەکەیان لە شێوەى ناوی دیاردەیەک، ڕووداوێک، حاڵەتێک، ...هتد، خۆیان دەنوێنن، وەکو (کردن ، دان، بردن ، هێنان ، خستن، ...هتد) ئەوەى هەڵە مۆرفۆلۆجییەکەى دروستکردووە چاوگى (کردن)ە ((کە لە بەشی دووەمى ئەم توێژینەوەیە ئاماژە بەو سەرچاوانە دراوە))، زۆرێک لە زمانەوانەکان پێیانوایە (کەر)، لە (نانکەر) و (یاریکەر)دا پاشگرە، ئەمەیش پێچەوانەى یاساکانى مۆرفۆلۆجی دەوەستێتەوە چونکە ئەم توێژینەوەیە ئەوەى سەلماندووە، کە سەرچاوەى دروستکردنى وشەی (نانکەر) لە (نانکردن)ەوەیە کە بەم شێوەیە سازبووە (نان+کە+/-ەر/ = نانکەر).
References
ئەمین، نورى عەلى (1958) گرتنى کەلێنێکى ترى ڕێزمانى کوردى، چاپخانەى مەعاریف، بەغدا.
دزەیی، عەبدولواحید موشیر (2013) رستەسازى رۆنانکارى و گوێزانەوە، چاپى یەکەم، هەولێر.
فتاح، محمد معروف (2011) زمانەوانى، چاپى سێیەم، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
کابان، سەعید سدقی (1928)، مختصر صرف و نحوی کوردى، چاپى یەکەم، چاپخانەى نەجاح، بەغدا.
شوانى، ڕەفیق محمد (2011)، وشەسازى زمانى کوردى، دەزگاى موکریانى، هەولێر.
عەبدوڵڵا، ڕۆژان نورى (2007) فەرهەنگى زمان و زاراوەسازی کوردى، نامەى ماجستێر، چاپى یەکەم، چاپخانەى چوارچرا، سلێمانى.
عومەر، نەوزاد ئەنوەر (2008) کۆزەتیڤ لە زمانى کوردیدا، نامەى ماجستێر (بڵاونەکراوە)، زانکۆى کۆیە.
حەمەئەمین، شیڕکۆ (2002) مۆرفیمە بەندە لێکسیکی و ڕێزمانییەکان و ئەرکیان لە دیالێکتى گۆراندا، نامەى ماجستێر (بڵاونەکراوە)، کۆلێجى زمان، زانکۆى سلێمانى.
مارف، ئەوڕەحمانى حاجى (2014)،ڕێزمانى کوردى، بەرگى یەکەم، وشەسازى (ناو)، چاپى دووەم، چاپخانەى ڕۆژهەڵات، هەولێر.
مارف، ئەوڕەحمانى حاجى (2014)،ڕێزمانى کوردى، بەرگى پێنجەم، وشەسازى (کردار)، چاپى دووەم، چاپخانەى ڕۆژهەڵات، هەولێر.
محمد، حاتەم ولیا (2019) مۆرفۆلۆجیى، چاپی یەکەم، هەولێر.
محمد، کەوسەر عەزیز (1990) بیردۆزى مۆرفیم و هەندێ لایەنى وشەسازى کوردى (نامەى ماجستێر) بڵاونەکراوە، زانکۆى سەلاحەدین.
محەمەد، مەسعود (2016) زاراوەسازیی پێوانە، چاپخانەى ڕۆژهەڵات، هەولێر.
Nelson , Sidney Greenbaum and Gerald (2009) An introduction to English Grammar, third edition, Britain.
C. Stageberg , Norman (1981) An introductory English Grammar, forth edition, printed in U.S.A
Downloads
Published
Issue
Section
License
Copyright (c) 2020 Othman Karim Abdalrahim
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-NoDerivatives 4.0 International License.
Authors who publish with this journal agree to the following terms:
- Authors retain copyright and grant the journal right of first publication with the work simultaneously licensed under a Creative Commons Attribution License [CC BY-NC-ND 4.0] that allows others to share the work with an acknowledgment of the work's authorship and initial publication in this journal.
- Authors are able to enter into separate, additional contractual arrangements for the non-exclusive distribution of the journal's published version of the work (e.g., post it to an institutional repository or publish it in a book), with an acknowledgment of its initial publication in this journal.
- Authors are permitted and encouraged to post their work online (e.g., in institutional repositories or on their website) prior to and during the submission process, as it can lead to productive exchanges, as well as earlier and greater citation of published work (See The Effect of Open Access).